ئەنیستیتۆی تۆێژینەوە وگەشەپێدان-کوردستان

ئەنیستیتوی تۆێژینەوە  وگەشەپێدان لە هاوکاریی نێزیکدا لەگەل زۆر کەس و ناوەندی زانستی  و پسپۆر پرۆگرامی لێکۆلینەوەی خۆی بەم شێوەی خوارەوە دایریشتووە:

بەر لە هەر هەنگاوێک هەول دەدەین تێگەیشتنێکی راست ودروست لە سەر ئەم فاکتۆرە پێویستانە بۆ لێکۆلینەوەی ئابووریی وەدەست بێنین وەک: رادەی گەشەی ئابووریی بە گشتی، گەشەی داهاتی سەرانە، ترێندەکانی نێو پاشکۆکردێنی تاکەکەسی و گشتی، ترێندەکانی هاتنی راستەو خۆی سەرمایەی دەرەکی،ترێندەکانی چەند چەشنەکردنی ئابووریی، هەلمسانی ئابووریی و هەروەها دەستنیشان کردنی سێکتەرەکانی نێوخۆی هەرێم و سێکتەرەکانی نێونەتەوەیی لە ئابووریی هەریمدا.

لە سەربنەمای ئەم زانییارییە ئەساسیانەدا ئەم پرۆگرامە  رووی  لە لێکۆلینەوەی بابەتەکانی خۆارەوە دا دەبێ:

١.ترێندە گشتییەکانی  ئابووریی کوردستان

ئەم بەشە بریتی دەبێ لە ترێندەکانی وەک ترێندی دێمۆگرافیک لە هەرێمدا، هال وگۆری ستراکچرالی ئابووریی و هەروەها ترێندەکانی بە ئینترناشنالیزەبوونی ئابووریی هەریم.

٢.بارو دۆخی بەشە - بازارەکانی نێو ئابووریی هەریم

ستراکچری ئێستای ئەم بەشەبازارانە، لایەنی بە هێز و کەمایەسی ستراکچرالیان، بەشی هەر کام لەم بازارانە لە ئابووریی هەرێمدا و هەروەها بار ودۆخی ئەنیستیتوشنال لە هەر کام لەم بەشە بازارانەدا دەبێت بابەتی لێکۆلینەوەکانی ئەم پرۆگرامە.

لە پرۆسەی کارەکانی ئەم پرۆگرامەدا  بابەتی بەکاربەریی و  وەگڕخستنی سەرمایە ، ئی کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی تێکرا و گۆڕانی ستراکچرال بەرەوە چەند چەشنە بوونی ئابووریی سەنجی تایبەتییان دەدرێت.

هیوامان ئەوەیە کە لە کۆتایی ئەم پرۆگرامەدا بتوانین ئەرکە هەنووکەییەکان و ستراتێژییەکانی هەرێم سەربارەت بە ئیدارەی ئابووریی هەریم دەسنیشان بکەین.