Reader General

د. نارین ئاکرەیی


د. نارین ئاکرەیی , , پەروەردە



د. نارین ئاکرەیی

ئیمێیل :  narin.akreyi@irdk.org

مالپەر: www.irdk.org
ماموستاى زانکۆیە لە زانکۆی سەلاحەددین بەشی ئەندازیاری پرۆگرامسازی وە هەروەها یەکەک لە دامەزرێنەرانی ئەنستیتۆى
توێژینەوە و گەشەپدان - کوردستانە.

لە زانکۆى ئوپسالا
لە وڵاتى سوید دکتۆرای لەزانستی سیستەمى کۆمپیوتەر وە دیپلومى باڵای لە زانستى پەروەردەى
هێزى مرویى بە دەست هێناوە.

بابەتى دکتوراکەى
لە سەر سیستەمى (Knowledge-based Systems) ە کە بەشێکە لە
(Artificial Intelligence)  بە ماناى (ئەقلى دەستکرد). بە کورتى دەتوانین
بڵێین کە ئەم جۆرە سیستەمى کامپیوتەر وەک ڕاوێژکارێک لە گەل ئەو کەسانەى کە بە کارى
دینن دانوستاندن دەکات بە پێچەوانەى سیستەمەکانى تر کە بەس زانیارى خەزن دەکەن و پێشکێشى
بەکارهێنەرەکەى دەکەن. ئەم جۆرە سیستەمانە دەتوانن وەک دکتور یان ئەندازیار یان ماموستا
و هتد دابمەزرێن و لەو شوێنانەى کە پێویست بە ئەم جۆرە زانیارى هەیە لە جیاتى مرۆڤ
یان وەک ڕاوێژکارێکى زاناتر کارى پێ بکەن. یەکەم سیستەمى لەم بابەتە لە ساڵى 1973 بە
ناوى MYCIN بۆ دەستنیشانکردنى ئیلتیهابات لە خوێن دا
بۆ قوتابیانى پزیشکى لە زانکۆى Stanford  درووست کرا. ئەم سیستەمانە تاکو ئێستا بەس تێکست
بە کاردێنن بۆ دیالوگ (گفتگو) لە گەل بە کارهێنەرەکەى بەڵام نارین ئاکرەیى هەندەسەى
سێ سیستەمى لەم بابەتەى داڕێژتووە کە بتوانن بابەتەکە نە بەس بە تێکست بەڵکو لە ڕێگاى
تێکست و دەنگى دیجیتال و فیلم و ڕسمیش گفتگوى لە سەر بکرێت و  وەک بابەت
(domain)  بابەتى پەروەردەى هەلبژارتووە چونکە هەر
وەک پێشتریش ئاماژەمان پێدا ئەم جۆرە سیستەمانە دەتوانن بۆ هەر جۆرە بابەتێک لە سەر
بنەماى زانیاری تایبەت دابمەزرێن. ناوى ڕسالە دکتوراى(
Bridging the Gap between Learning and Teaching by Using Knowledge-based   Systemss ە بە ماناى ) دانانى پردێک بەینى فێربوون
و فێرکردن لە ڕێگاى بە کارهێنانى سیستەمى زانا دا.

 

یەکەک لەم سێ سیستەمانە
بۆ فێر کردنى قوتابیانە کە بە پێ ى شێوازى خواستراوى خۆیان و بە ڕێگایەکى ئەکتیف فێر
بن. فەلسەفەى سەردەمیانەى پەروەردە جەخت دەکاتە سەر ئەوە کە هیچ منداڵێک نیە کە تواناى
فێربوونى نەبیت بەڵام شیوازى فێرکردن دەبێت بگونجێت لە گەل شێوازى فێربوونى قوتابى.
پروفیسورێکى بە ناو و بانگى ئەمریکى   Howard Gardner لە تیئوریەکەى بە ناوى    Multiple Intelligences
دەڵێت کە 9 شێوازى
جێوازى فێربوون هەیە کە دەبێت لە کاتى فێرکردن ماموستا ڕەچاویان بکات و دەبێت قوتابى
لە سەنتەرى فێربوون دا بێت نەک ماموستا بەڵکو ماموستا وەک یارمەتیدەرێک بیت نەک وەسیلەیەک
بۆ گواستنەوەى ئینفورماسیون و قوتابى بە بێ تێگەشتن لە بەرى بکات. ئەم سیستەمە بۆ فێربوونى
کیمیا و فیزیا و بایولوجیە بەڵام هەندەسەى وا دامەزراوە کە دەتوانیت بە ئاسانى پروگرام
بکرێت بۆ بابەتەکانى تریش. دوو سیستەمى تر وەک ڕاوێژکارن بۆ ماموستاکان بۆ باشتر کردنى
شیوازى فێرکردن و شێوازى رێبەریان. قوتابى و ماموستا دەتوانن سوود لەم سیستەمانە وەربگرن
و لە کاتى گەنجاو بۆ خۆیان وەک ماموستایەک لێ فێربن بێ ئەوەى کە ترسى ئەزموون و خەلەت
کردن و شەرم لە پرسیارکردن و دووبارە کردنەوەى بابەتەکەیان هەبێت و سیستەمەکان زۆر
مەنتفیانە وەڵامى پرسیارەکان دەدەنەوە و بە پێ ى شێوازى خواستراوى بە کارهێنەرەکە هەڵسوکەوتیان
لە گەڵ دەکات و ڕێنێمایى و تێبینیەکانیشى هەر بەم جۆرە پێشکەش دەکات. جیاوازیەکى ترى
هەندەسەى دوو لەم سیستەمانەدا لە گەڵ سیستەمەکنى تر ئەوەیە کە بەکارهێنەرى سیستەم دەتوانیت
زانیارى خۆى ئیزافەى بانکى زانیارى سیستەمەکە بکات ئەوەش بە خۆى دەستکەوتێکى گەورەیە
بۆ (  knowledge Management ڕێکخستنى زانیارى) کە بابەتێکى زۆر بایەخ
پێدراوە لە دونیاى ئیستاى بیسنیس دا و جەخت دەکاتە سەر قازانج لە سەرمایەى ئەقلى لە
ناو ئورگانەکەدا نەک قازانجى مادى.

بڕوانامەکان:

1.  دکتۆرا لە زانستى سیستەمى کامپیوتەر- دەرچووى
زانکۆى ئوپسالا لە وڵاتى سوید

2. ماستەر لە زانستى سیستەمى کامپیوتەر- دەرچووى
زانکۆى ئوپسالا لە وڵاتى سوید

3. بکالۆریوس لە زانستى سیستەمى کامپیوتەر-
دەرچووى زانکۆى ئوپسالا لە وڵاتى سوید

4.  دیپلومى باڵا لە زانستى پەروەردەى هێزى
مرویى - دەرچووى زانکۆى ئوپسالا لە وڵاتى سوید

خولەکانی ڕاهێنان:

1. زمانى ئینگلیزى بۆ بیزنیس - ئەنستیتۆى نێودەوڵەتى
زمانى ئینگلیزى لە ویلایەتى تێنێسى لە ئەمریکا

2. گەشەپێدانى سەکتەرى عام -پەروەردەى هێزى
مرۆیى - کوریاى جنوبى

3. شێواز و تێکنیکى پریزێنتێشن - سوید

4. شێوازى ڕێوەبەردن - سوید

5. بە کار هێنانى تەکنۆلوجیا بۆ فێرکردنى هاوبەش
- سوید

6. مێتودى بەگڕخستنی خولەکانی ڕاهێنان -
سوید

7. زانستى سەرپەرشتى قوتابى ماستەر و بکالۆریوس
- سوید

8. تێئوریەکانى فێربوون - سوید

9. زانستى پەروەردەیى و تەکنولوجیا بۆ فێرکردنى
بەردەوام - سوید

10. فێربون لە ڕێگاى ئینتەرنێتت - پلاتفورمەکان - سوید

11. شێوازى وانەووتنەوە - کوردستان

12. پرۆتوکول و ئیتێکێت - کوردستان

13. پرۆتوکول و قوانین و مقررات - کوردستان

ئەزموونى پێشوى کار:

1.  سەرۆکى بەشى زانستى کامپیوتەر - زانکۆى
ئوپسالا - سوید

2. ماموستاى زانکۆ - زانکۆى ئوپسالا -
سوید

3. ماموستاى زانکۆ - زانکۆى سەلاحەدین

4. بەرێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى هاوردن - زانکۆى
سەلاحەدین

5. سەرپەرشتى ماڵپەرى زانکۆ - زانکۆى سەلاحەدین

6. پەیوەندیە ئاکادێمیەکان - زانکۆى سەلاحەدین

7. فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى هەرێم
- بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى ئاژانسەکانى UNN و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان

8. هاوکارى خۆبەخشانە بۆچەندین سەنتەر و ڕێکخراوى
مافى مەدەنى

شارەزایى لە زمان:

1. کوردى

2. ئینگلیزى

3. سویدى

4. فارسى

5. عەرەبی (خوێندنەوە)