Reader General

د. هاشم ئەحمەدزادە


د. هاشم ئەحمەدزادە , , سیاسەت



 

د. هاشم ئەحمەدزادە

ژیاننامەیەکی کورت

هاشم ئەحمەدزادە دوای وەرگرتنی بەکالۆرێس لە زمانی
ئینگلیسیدا لە ساڵی ١٩٨٦ لە ئێران، بەردەوام دەبێت لە خوێندن لە وڵاتی سوید و لە
ساڵی ١٩٩٥ لە زانکۆی ئوپسالا بەکالۆرێسێکی تر 
لە ڕۆژهەڵاتناسیداوەردەگرێت. لە ١٩٩٦ لە هەمان بووار و لە هەمان زانکۆ پلەی
ماستر وەردەگرێت. لە ساڵی ١٩٩٩لە زانکۆی ئوپسالا لە بووارەکانی مێژوو و سیاسەت لە
ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و زمان و ئەدەبییاتی فارسی و زمانە ئێرانییەکاندەست بە
وانەگوتنەوە دەکاتو تا ساڵی ٢٠٠٥ لەم کارەدا بەردەوام دەبێت. هاوتەریب لەگەڵ وانەگوتنەوە
خەریکی لێکۆڵینەوە و نووسینی تێزی دکتۆراکەشیدەبێت. ساڵی ١٩٩٦-١٩٩٧ساڵی یەکەمی
دەورەی دکتۆراکەی لە زانکۆی لەندەن (مەدرەسەی لێکۆڵینەوەی ڕۆژهەڵاتناسی و
ئافریقاناسی) تێپەڕ دەکات. کتێبی ڕۆمان و نەتەوە: ڵێکۆڵینەوەیەک لەسەر گوتاری
گێڕانەوەیی فارسی و کوردی، لە ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن زانکۆی ئوپسالاوە چاپ و بڵاو
کرایەوە. ئەم کتێبە دوواتر وەرگێڕدرا سەر زمانەکانی تورکی و فارسی و چاپ و بڵاو
کراوە. چەند بەشی ئەم کتێبە وەرگێردراوەتەوە سەر زمانی کوردی.

لە نێوان ساڵانی 
٢٠٠٥ تا ٢٠١٢، سەرەتا وەک مامۆستا و دوواتر وەک پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە
لێکۆڵینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لە زانکۆی ئێگزێتری بریتانیا کاری کرووەد. لە
٢٠١٣ وەک لێکۆلەرەوە لە ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان - کوردستان  کە ناوەندەکەی لە هەولێرە، دەست بە کار دەکات.

لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا کتێب و وتارگەلێکی زۆری بە
زمانەکانی فارسی، کوردی، سویدی و ئینگلیزی بڵاو کردووەتەوە. لە دەیان کۆنفرانسی
نێونەتەوەیی بەشدار بووەو لە زۆر بەرنامەی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنیدا بەشداریی کردووە
و لەسەر زۆر بوواری ئەدەبی، فەرهەنگی و زانستی سیاسی و پرسگەلی جیاواز لە
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا باس وقسەی کردووە.

گرنگترین بووارەکانی لێکۆڵینەوەی من بریتین لە:

نەتەوەسازی، ئێتنیسیتە، ناسیۆنالیزم، دێمۆکراتیزەکردن،
تاراوگە، ئەدەبییات، ئەدەبی بەراوردی، ڕۆمان، گوتاری گێڕانەوەیی، لێکۆڵینەوەی
فەرهەنگی، پرسی ناسنامە و سازبوونی لە گوتاری ئەدەبیدا، مۆدێرنیتە و دەرەنجامەکانی
لە هەلومەرجی پاشکۆلۆنیالیزمدا، پەروەردە و پرسی جێندەر و و سیاسەت لە ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاستدا.