فەرهەنگ و سیاسەت

ئەم پڕۆگرامە بە شێوەیەکی سەرەکی لەسەر ئەم بووارانەی خوارەوە ڵێکۆڵینەی هەمە لایەنە دەکات:

١ گەشەی کۆمەڵایەتی، پرسگەلی ئێتنیکی و نەتەوەیی و ئیسلامی سیاسی لە کوردستان.

٢ سیاسەتی وڵاتانی ڕؤژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی وڵاتانی دراوسێ و پێوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هەڵوێستیان لەسەر پرسی سنووربەزێنی کورد  لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. 

٣ پرسی یاسای بنچینەیی لە عیراق و کوردستاندا.

٤ ئاکتۆرە ناونەتەوەییەکان، بەتایبەتی ئامریاکا و یەکیێتیی ئوروپا، ڕووسیا و وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیاو پێوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کارتێکەریی ئەم پێوەندییانە لەسەر کوردستان.

٥ لایەنە جۆراجۆرەکانی زمان و ئەدەبی کوردی وپرسەفەرهەنگییەکانلەکوردستان.

٦ سیاسەتی فەرهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کارتێکەریی ئەم سیاسەتە لەسەر سازکردن و گەشەکردنی ناسنامە و فەرهەنگی کوردی.

٧ مۆدێرنیزاسیۆن و ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ پێکهاتەی نەریتیی کۆمەڵگای کورد.