پرۆگرامی پرسە کۆمەڵایەتیەکان

ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان-کۆردستان، هەوڵی خستنە رووی پرسە کۆمەڵایەتیییەکان دەدات بۆ تێگەیشتنیان و دیاری کردنی دیاردە کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگەی کوردستیانی بە گشتی و ئەنجام دانیتوێژینەوەی تایبەت لەسەر ئەو دیاردەو کێشەو گیروگرفتانەی ناوکۆمەڵگە.ئەم پرۆگرامە لێکۆڵینەوە لەهەریەک لەم بوارانەی خوارەوە دەگرێتەوە:

مناڵ

  • مناڵانی کوردستان و پرسی بارهێنان و ڕاهێنانیان لە خێزانەوە بگرە هەتا باخچەی ساوایان و خوێندنگە.
  • توێژینەوە لە کولتوری پەروەردەیی وجۆری رەفتاری کۆمەڵگای تەقلیدی لەگەڵ منداڵ(پەروەردەی ناوماڵی کوردی)
  • روانگەی کۆمەڵگە بۆ مناڵ و مافەکانی

پرسی ئافرەت

هەلومەرجی ژن(ئافرەت) لە کۆمەڵگەی کوردستاندا و گرفتەکانی بەردەم ژنانی کوردستان بۆ پەرەپێدانی توانای کۆمەڵایەتییان لە بەشداری گشتیدا و لێکۆڵینەوە لە نبەماکانی پێشکەوتنی رۆڵی ئافرەت، هەروەها لێکۆڵینەوە لە کێشەی جەندەری و ڕەگوڕیشەی لە پەروەردەی کۆمەڵگادا جێی بایەخی ئەم پرۆگرامە دەبێت.

  • گرفتەکانی دێنە بەردەم جموجوڵی ئافرەتان لە خێزاندا و لە دەرەوەی خێزان.
  • دیراسەی بنەماکانی پێشکەوتنی ژنان لە کۆمەڵگە.
  • دیراسەی واقیعی حاڵی ژنان لە کۆمەڵگەی کوردستاندا.

گروپە پەراوێزخراوەکان

مەبەست  لە گروپە پەراوێزکراوەکان، ئەو گروپانەن کە لە ناو کۆمەڵگەدا بە شێوەیەک لە شێوەکان مافەکانیان فەرامۆش کراوە و لە ئەرکە کۆمەلایەتییەکانیان وەلا نراون. ئامانجی ئەم بەشە پرۆگرامە ئەوەیە کە ڕۆشنایی بخاتە سەر ئەو گروپە پەراوێزخراوانە و كێشەو و گرفتەکانیان بە لێکۆڵینەوەی زانسیتی دیاری بکات بۆ ئەوەی جارێکی تر بەشداری لە ئەرک و مافەکانیان لە ناو کٶمەڵگەدا بکەنەوە.