ڕێکخستنەوەی سیستەمی پەروەردە بۆ «خوێندن لە دوورەوە»


د. نارین ئاکرەیی , , پەروەردە



د. نارین ئاکرەیی

لەگەڵ هەنگاونان بە ناو سەردەمی زانیاریدا ، نەهادەکانی فێرکردن یەکەمین نەهادن کە دەرگیری گۆڕانکاری بنەڕەتی بونەتەوە. سیستەمی فێربوونی ئەلەکترۆنی (e-learning) یان فێربوون لە ڕێگای تەکنۆلۆجیای زانیاری و پەیوەندی (ICT) وەکو پارادایمێکی نوێ زۆر بە خێرایی لە زۆربەی وڵاتانی پێشکەوتوو هاتۆتە ناو سیستەمی پەروەردەدا و بوەتە هۆی دەربازبوونی خێرای وڵاتان لە کۆمەڵگای پیشەسازی بۆ کۆمەڵگای زانیاری. بۆیە پێشکەوتن لەم سەردەمەدا جوڵانەوەیکی تەدریجی نیە بەلکو پازهاویشتنە، هەر ئەمەش بۆ یەکەم جار دەرفەتی دەربازبوونێکی خێرای لە پاشکەوتووییەوە بەرەو پێشکەوتن، بۆ وڵاتانی دواکەوتوو دەستەبەر کردووە. کارایی سیستەمەکانی ئەلەکترۆنی، قەبارەی گەورەی خواست بۆ فێربوون و توانایی سنوورداری سیستەمی پەروەردەی تەقلیدی بۆ لە خۆوەگرتنی ژمارەیەکی زۆری فێرخوازان، وای کردووە ئەو جۆرە سیستەمانە ببنە جێی بایەخ و سەرمایەگوزاریەکی گەورە. سیستەمەکانی ئەلەکترۆنی فێرکردن دەتوانن بە تەواوی ببنە جێگرەوەی پۆلەکان و هەندێک جاریش وەکو تەواوکەری پەرتوک و پۆلەکان بەکار دەهێنرێن. ئەم شێوازەی فێرکردن « هێنانی فێربوونە بۆ لای خەلک لە جیاتی بردنی خەلک بۆ فێروون».
لایەنی ئەرێنی فێربوونی سەرهێڵ (ئۆنلاین)
باشیەکانی ئەو جۆرە خوێندنە یەکجار زۆرن بەڵام بە کورتی دەتوانین لەم چەند خاڵانەی خوارەوە ئاماژەیان پێ بدەێن:
فێربوون لە هەر وەخت و شوێنێکدا.
شێوازی پێشکەشکردنی بابەت لە ڕێگای ئەم سیستەمانە، بە پێی پێداویستیەکانی قوتابیەکان دەگۆڕدرێت و فەزایەکی ئارام و دوور لە دلەڕاوکە بۆیان دابین دەکات. فەلسەفەی سەردەمیانەی پەروەردەش جەخت دەکاتە سەر ئەوە کە هەموو منداڵێک توانای فێربوونی هەیە ئەگەر بێتو شێوازی فێرکردنیان لەگەڵ شێوازی فێربوونیان بگونجێت.
کەرەستەی فێرکردنی ئەم سیستەمانە کاریگەریان زۆرترە لە کەرەستەی فێرکردنی تەقلیدی، چونکە بە بەردەوامی و بە ووردی هەڵسەنگاندن، پێداچوونەوە و چاکترکردنی تێدا دەکرێت.

چالاکییەکان

دەستووری خۆتان بناسن

Thursday 28 December 2017