
د.محمد صالح جمعه
له میانی زنجیره چالاکییه‌کانی خۆیدا، ئه‌نستیتۆی توێژینه‌وه و گه‌شه‌پێدان IRDK، له ڕۆژی دووشەممە ٦ی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠١٧ سه‌مینارێکی گرنگ و گەرمی بۆ "د.محه‌مه‌د ساڵح جومعه"گرێدا.
کوردستان لە دوای ڕووداوەکانی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و داگیرکردنەوەی ناوچە دابڕاوەکان و شەڕی بەغدا و ھەولێر بە قۆناغێکی گرنگ و ھەستیاردا تێدەپەڕێت.
جومعه له نێوه‌رۆکی سه‌میناره‌که‌دا هه‌وڵی دا شیکردنه‌وه و زانیاری گرنگ له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌کانی ڕیفراندۆم و دۆخی کوردستان ببهخشێتە ئامادەبووان وچەند پێشبینییەکیشی باسکرد.
له‌سه‌ره‌تای سه‌میناره‌که‌دا جومعە ڕوونیکرده‌وه "له مێژووی سیاسیی کوردستاندا داگیرکردنی کوێت و ڕووداوه‌کانی ساڵی ٢٠١٤ بۆ کورد گرنگ بوون، ده‌وڵه‌تان ویستیان ڕیفراندۆم به هه‌رێمی کوردستان دوابخه‌ن، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ست بوو به ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی نێوان وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئێران کە لەساڵی ٢٠١٥ بەسترا، ئه‌مه‌ش نزیکخستنه‌وه‌ی کاتی شه‌ڕی نێوده‌وڵه‌تی بوو دژی ئێران، که ئه‌مریکا ئه‌مه‌ی نه‌ده‌ویست"
له‌و نێوه‌دا ئیسرائیل به هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشتیوانی مانه‌وه و نه‌که‌وتنی کورد بوو، چونکه نه‌یده‌ویست کورد له ناوچه‌که‌دا لاواز بێت و مه‌ترسی له‌سه‌ر درووستببێت.. له ڕاستیدا کوردستان بۆ ڕۆژئاوا گرنگه، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه بزانین ڕیفراندۆم کرابا یان نه‌کرابایه ڕووداوه‌کانی هێرش و شه‌ڕی سووپای عێراق هه‌ر ڕوویانده‌دا.
کورد له ڕاستیدا هێشتا لاواز و بێ پێگه نیه، به‌ڵکو تاکو ئێستاش دژایه‌تیکردنی نوێی ئێران و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان پێمانده‌ڵێن دۆخ له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردستاندایه، تاکو ئێستاش ڕووسیا و ئیسرائیل و ئه‌مریکا و سعودیه پشتیوانی کوردن.
به‌شێکی کێشه‌ی کورد له‌و قۆناغه‌دا ڕێی له هاوکاریکردنی کورد گرت، بریتی بوو له په‌رته‌وازه‌یی کورد له دواساته‌کانی گه‌یشتن به ئامانج، چونکه گه‌ر نه‌توانرێ سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یه‌نرێت، هیچ ده‌وڵه‌تێک ئاماده‌نابێت به پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی وه‌ک به‌شێک له عێراق ده‌ستی هاوکاریت بۆ درێژبکات.
وڵاتان به‌هۆی پێگه‌ی ستراتیژی و سیاسیی هه‌رێمی کوردستان ناچاران له ڕووی ستراتیژییه‌وه پشتیوانی کورد بکه‌ن، ئه‌مه‌ش له پێناو کورددا نیه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانی تێدایه.
حکومه‌تی عێراقی ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی زاڵده‌ستیی سه‌ربازییه‌وه ئامانجهکامی بپێکێت، به‌ڵام کورد له جێبه‌جێکردنی ده‌ستووردا قازانج ده‌کات، پێویسته کورد له‌سه‌ر بنه‌مای چاودێری نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی داوای جێبه‌جێکردنی ده‌ستووری عێراق بکات.
شه‌ڕێکی گه‌وره‌ی هه‌رێمی له نێوان ئێران و دوژمنه‌کانی له ناوچه‌که‌دا له ئه‌گه‌رێکی به‌هێزدایه، کورد ده‌بێت له دوای ڕیفراندۆم و درهئهنجامهکانی، به عه‌قڵانییه‌ت و چاکسازیی سیاسسییهوه ڕووبه‌ڕووی دۆخه‌که بێته‌وه و خۆی بۆ ئه‌م قۆناغه ئاماده‌بکات.
له وه‌ڵامی پرسیارێکدا، که وڵاتان بۆ زۆر جه‌خت له‌سه‌ر ده‌ستووری عێراق ده‌که‌نه‌وه، چاره‌نووسی کورد له‌عێراقدا چی لێدێته‌وه، جومعه ده‌ڵێت: ڕووداوه نوێیه‌کان کوردستان ده‌به‌ستنه‌وه به‌خۆیان نه‌ک کوردستان ڕووداوه‌کان به‌خۆیه‌وه ببه‌ستێته‌وه، کوردستان به‌شێک بوو له گۆڕانکاری پلانی ئه‌مریکا به‌رانبه‌ر ئێران و ئه‌مریکا ئه‌وه‌ی به‌دڵ نه‌بوو، له‌ناوچه‌که‌دا سعودیه‌و ئیسرائیل په‌له‌ی شه‌ڕیانه به‌رانبه‌ر ئێران، به‌ڵام ئه‌م شه‌ڕه له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه هێشتا بڕیاری لێنه‌درابوو.
که‌وایه باشترین شتێک که ده‌وڵه‌تان بۆ ڕاگرتنی دۆخه‌که دەیانەوێت تا کاتێکی دیاریکراوتر له ناوچه‌که‌دا، جه‌خت کردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ده‌ستووری عێراق بۆ ڕاگرتنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
جومعه پێی وایه دۆخه‌که به‌شێوه‌یه‌ک بووە که سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی پێشخست به‌شێوه‌یه‌ک که گه‌ر عێراق دانی بە ڕاپرسیی سەربەخۆیی دانابا، ڕێکاره‌کانی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان زیاتر له‌وه‌ی پێده‌چوو که ئێستا ده‌یخایه‌نێت.