نێچیرڤان ئەحمەد
له زنجیره‌ی دووه‌می چالاکییه‌که‌یدا، ئه‌نستیتۆی توێژینه‌وه و گه‌شه‌پێدان له ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠١٨/٩/٢٦ سه‌میناری دووه‌می بۆ (نێچیرڤان ئه‌حمه‌د) سه‌رۆکی دیوانی سەرۆكایەتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی (چاکسازیییهکانی سیسته‌می کاری حکومه‌ت) به‌ست. شیاوی گوتنه ئه‌م سه‌میناره ته‌رخانکرا بۆ باسکردنی ئه‌و چاکسازییانه‌ی له‌بواری داموده‌زگای حکومیی لامه‌رکه‌زیدا ئه‌نجامده‌درێت.
له‌سه‌ره‌تادا سه‌رۆکی دیوان ئاماژه‌ی به کۆمه‌ڵێک یاسا و ڕێنمایی و په‌یکه‌ری ئیداری له هه‌رێمی کوردستاندا کرد، که په‌یوه‌ندی نێوان حکومه‌ت و ده‌زگا ئیدارییه‌کانی خوارتر که ده‌که‌ونه پارێزگا و قه‌زا و ناحییه‌کان ڕێکده‌خات. له به‌شێکی قسه‌که‌یدا په‌یوه‌ندی نێوان (ئه‌نجوومه‌نه‌کانی جێبه‌جێکار و ئه‌نجوومه‌نی خۆجێیی هه‌ڵبژێردراو و که‌رتی تایبه‌ت و دامه‌زراوه ناحکومییه‌کان و ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌کان)ی ڕوونکرده‌وه که به‌شێوه‌یه‌کی بازنه‌یی هاوکاری کارگێڕی له نێوانیاندا به‌رپا ده‌بێت.
جگه له‌وه‌ی ئاماژه به‌وه‌درا که به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاته ناناوه‌ندییه‌کان، ڕێگه به خه‌ڵک ده‌ده‌ن له شار و شارۆچکهکانیادا به داوا و ویستی ڕوونی خۆیان پاڵ به ده‌سه‌ڵاته‌وه بنێن ئه‌و یاسا و ڕێنماییه ئیدارییانه ده‌ربکات که‌له‌گه‌ڵ پێویستیی خه‌ڵکدا یه‌کده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌ش بریتییه له کارکردن به‌پێی واقیعی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریی کوردستان.
نێچیرڤان ئه‌حمه‌د له‌باسه‌که‌یدا سه‌رنجی خسته سه‌ر باسی حوکمی خۆجێیی و ئیداره‌ی پارێزگاکان و هه‌لومه‌رجی چاکسازی تێیاندا. ئه‌و هاوڕایه له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌ی پشتیوانی له ناناوه‌ندێتی و شۆڕکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ خواره‌وه ده‌کات ئه‌مه‌ش به دوو هۆکاری سه‌ره‌کی، لامه‌رکه‌زێتی هه‌م بۆ به‌هێزکردنی پایه‌ی دیموکراسی گرنگه و هه‌م ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵک و هاونیشتمانیان به‌شداری سه‌ره‌کی بڕیار و ده‌ربڕی ویسته‌کانیان بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بن.
سهمیناریست ئاماژه‌ی به‌وه‌دا کۆمه‌ڵێ ده‌سته و دامه‌زراوه ده‌بوایه به‌پێی یاسا دامه‌زرابان، به‌ڵام تا ئێستا به‌هۆی دۆخی سیاسی و ئابووری کوردستانه‌وه دانه‌مه‌زراون، وه‌کو "ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێکار و ئه‌جوومه‌نی قه‌زاکان"، که له‌ڕووی ئیدارییه‌وه له خوار ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکان ئه‌رک و ڕۆڵ ڕایی ده‌که‌ن. جگه له‌وه‌ی په‌یڕه‌وێکی دیکه ده‌رکراوه پێویسته ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا هه‌ستێت به دانانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی بۆ قوڵکردنه‌وه‌ی ناناوه‌ندێتی.
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکان له‌ڕووی ئیدارییه‌وه نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵک و دانیشتوانی شار ده‌که‌ن و بۆچوونی هاوڵاتیان وه‌رده‌گرن، به‌ڵام چه‌ندین کۆسپیان له‌به‌رده‌مه هه‌ر له کۆسپی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوری و کارگێڕی و ڕۆشنبیری و گرفتی به‌هاکان و نه‌بوونی گشتگیری و سه‌راپاگیری. که ههریهکێیان له چه‌ندین ئاریشه و گرفتی بونیادی پێکدێن، ئه‌وه‌ش کاروباری حکومه‌ت به چاکسازی په‌کده‌خات یان سستی ده‌کات. له زانیارییه‌کانیدا نێچیرڤان ئه‌حمه‌د هێمای بۆ ئه‌وه‌کرد که داموده‌زگای حکوومی داتا و زانیاری ده‌ده‌ن به ئه‌نجوومی پارێزگاکان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکانیش کاریان ئه‌وه‌یه ڕۆحی ڕای گشتیی خۆجێیی بگوازنه‌وه بۆ سه‌رووی خۆیان و ئه‌وه‌ش یاساسازی نوێ و ڕێنمایی تازه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه.
له ناوه‌رۆکی قسه‌کانیدا "نێچیرڤان ئه‌حمه‌د" سه‌رجه‌م کۆسپ و ته‌گه‌ره‌کانی گۆڕینی په‌یڕه‌وی ناوخۆی کاری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی ڕوونکرده‌وه و دواتریش بنه‌ماکانی به‌هێزکردنی ناناوه‌ندێتی پیشاندا. که‌خۆی له هه‌موارکردنی یاسای پارێزگاکان و گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان له وه‌زاره‌ته‌کانه‌وه بۆ حوکمی خۆجێیی و ته‌رخانکردنی بودجه‌ی خۆجێیی و گه‌شه‌پێدانی خۆجێیی و ته‌رخانکردنی داهاتی خۆجێیی بۆ ناوچه‌کان و به‌رده‌ستکردنی سه‌رچاوه‌ی تر بۆ پاره‌دارکردن و به‌هێزکردنی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی و سهرکردهسازیی کارگێڕی و سیسته‌می زانیاری و داتا و به‌شداری خه‌ڵک ده‌گرێته‌وه.
نێچیرڤان ئه‌حمه‌د که‌موکوڕییه‌کانی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێکاری ڕوونکرده‌وه له‌هه‌رێمی کوردستاندا، که کۆمه‌ڵێک کاری گرنگ و پڕبایه‌خی هه‌یه و پێویسته به‌کاری خۆی هه‌ستێ. له گرنگترین ته‌وه‌ره‌ی سهمیناریشدا ئه‌و چاکسازییانه‌ی خسته‌ڕوو که په‌یوه‌ستن به نه‌هێشتنی به‌شێک له دامه‌زراوه ناکاراکان و یه‌کخستنی به‌شێکیان و کاراکردنی ئه‌نجوومه‌نه پێویسته‌کان، ئه‌وه‌ش کرده‌ی چاکسازیی له په‌یوه‌ندیی نێوان حکومه‌ت و ده‌زگاگه‌لی ناناوه‌ندی پێکدێنێت که به سوودی پاراستنی بودجه و ئه‌دای کاری ئیداری ده‌شکێته‌وه.
له کۆسپه هه‌ره لهپێشینهکانیی چاکسازی و پێشکه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتی ناناوهندێتیدا، نێچیرڤان ئه‌حمه‌د به‌شێک له‌و به‌ربه‌ستانه‌ی ڕوونکرده‌وه که بریتین له (زاڵده‌ستیی په‌یوه‌ندیی که‌سی به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه فه‌رمییه‌کاندا، نه‌بوونی که‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو، لاوازی به‌ڕێوه‌بردن و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان دامه‌زراو و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه هه‌مه‌جۆره‌کاندا، دیارده‌ی ڕۆتینی بێزارکه‌ر، لاوازیی به‌ڕێوه‌بردن و که‌م شیاوی له‌به‌ڕێوه‌بردندا، نه‌ریته خۆجێییه دواکه‌وتووه‌کان، لاوازیی گه‌شه‌پێدانی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی، فراوانبوونی گه‌نده‌ڵی و چوارچێوه‌که‌ی، له‌ده‌ستدانی شاره‌زایان و لێهاتووان به‌هۆی کۆچکردنه‌وه، بایه‌خنه‌دان به پلانێکی گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌ن له شار و شارۆچکه‌کاندا). به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا سه‌رۆکی دیوان خواستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی له کرده‌ی چاکسازیی په‌یڕه‌وی ناوخۆی سیسته‌می کاری حکوومه‌ت و ناناوهندێتیدا ڕوونکرده‌وه.
له‌به‌شی کۆتایی سه‌میناردا، ده‌رگای سه‌رنج به‌سه‌ر ئاماده‌بووان له توێژی جیاجیای ئه‌کادیمی و توێژه‌ر و کۆمه‌ڵناسان کرایه‌وه، ئه‌وه‌ش بووبه
هۆی هاتنه‌کایه‌ی کۆمه‌ڵێ ڕه‌خنه و سه‌رنج و پێشنیار و باسی نوێ، سه‌ره‌نجام سه‌رۆکی دیوانی سەرۆكایەتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران داوای‌کرد ئه‌م توێژانه له‌ڕێگه‌ی ئهنستیتۆوه سه‌رنجه‌کانیان له‌ڕێگه‌ی نووسینه‌وه بگه‌یه‌ننه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تاکو گفتوگۆ و کاری له‌سه‌ربکه‌ن.