چەند تێبینی و پێشنیار لەمەڕ ڕووداوەکانی سەیدسادق


ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان , , سیاسەت



ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان

چۆن لە ڕووداوەکان بڕوانین؟

یەکەم: ڕووداوی سەرهەڵدانی کۆمەڵایەتی لەم چەشنە لە وڵاتی ئێمەدا، دەبێ بە ئاسایی وەربگیرێ. سیستەمی سیاسی و ئیداری وڵات دەبێ خۆی ئامادە بکات بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ دیاردەی لەم جۆرە لە شۆێنەکانی دیكەیشدا.

دووهەم: ئەم چەشنە رووداوانە چەندە مەترسییان لە سەر بار و دۆخی کوردستان هەیە، ئەوەندەیش هەلی پۆزیتیڤن بۆ بەرەوپێشەوەچوونی سیستەمی ئیداری و سیاسی وڵات.

سیاسەتی گشتی حکوومەت دەبێ چۆن بێ؟

دابەشکردنی کار لە نێوان ئۆرگانەکانی دەوڵەتدا، بە واتای:

* لایەنی ئەمنی و زانیاری شیکردنەوەی ئەم ڕووداوانە بە دەزگاکانی زانیاری وڵات بسپێردرێ.

* حکوومەت تەنیا بە ڕێڕوانینێکی ئەمنییەوە لەم ڕووداوانە ورد نەبێتەوە.

* حکوومەت لەم دەرفەتانە کەڵک وەربگرێ بۆ بەهێزکردنی خۆی و ئۆرگانەکانی لە سەر حسێبی دەستەڵاتی ئەحزابی جیاواز لەو شوێنانەدا.

سیاسەتی کۆنکرێتی حکوومەت چۆن بێ؟

حکوومەت ژمارەیەکی بەرچاوی خۆپیشاندەران، (نەک مەلا و ردێنسپیوەك ئەو هەڵەیەی ئەمەریکییەکان لە عێراقدا کردیان) بەڵكو گەنج و خوێندەوار و خاوەن ئەزموون  و چالاک و جێمتمانەی خەڵکی ئەو ناوچەیە لە پلانی چارەسەری داخوازییەکاندا بەشدار بکا. هەرەوەها دەبێ ئەو کەسانە لە پرۆسەی جێبەجێکردنی پرۆژەکاندا بەردەوام بن.

حکوومەت ئەرکێکی پێداگۆژیک و پەروەردەکردنیلە سەر شانە و لە رێگای ئەم کەسانەوە دەتوانێ خەڵک فێری هەڵسوکەوتی باش بکات و داخوازییەکانیان بۆ فۆرمولە بکات. هەروەها دەبێ چاکی و خەراپی داخوازییەکان (بۆ نموونە دامەزراندنی زانکۆ لە سەید سادق کە بێ مانایە) و ماوەی جێبەجێکردن و پێداویستییەکانی جێبەجێکردنی داخوازییەکان  بگەیەنێتە خەڵک و هاوڕاییەک لە نێوان خۆی و خەڵکدا ساز بکات و وردە وردە خەڵک بکاتە بەرپرس و خاوەن پرسەکان.

حکوومەت  نابێ لە ڕێگەی بەرپرسەکانییەوە  و لە ماوەیەکی کورتی چەند رۆژەدا کۆتایی بە رۆڵی خۆی لەم پرسانەدا بێنێت. بەڵكودەبێ خۆماندووکردنی حکوومەت پرۆسەیەکی درێژخایەن بێت و جڵەوی کاریش تا ڕادەی مومکین  هەنگاو بە هەنگاو بدرێتە دەست خەڵکی ناوچەکە تا لە پرۆسەی چارەسەرکردنی گرفتەکاندا ببن بە هاوکاری حکوومەت و حکوومەتیشڕایانکێشێتە نێو ڕیزەکانی دەستەی ئیدارەی قەیرانەکەوە.

خاڵی گرنگ بە نیسبەت میدیاوە

کار و ئەرکی میدیا راپۆرتکردنە،  تا ئەو ڕادەیە کە خودی هەبوونی میدیا دەبێتە ئامراز و هۆی دنەدان و ورروژاندنی خۆپیشاندەران پێشگیریی لە میدیا دەبێ بە ئاسانی وەربگیرێ. ئەوەی بەرپرسی ئەمنییەت و ئارامییە، دەزگاکانی حکوومەتن، نەک میدیا. ئەوانیش بۆیان هەیە بڕیار بدەن کەنگێ و تا چەند میدیا ئازاد بێت لە حوزوور و رووماڵکردندا؟

چالاکییەکان