IRDK و Skolverket هاوكاری نێوان


ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان , , پەروەردە



ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان

بەشی پڕۆگرامی پەروەردەی ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان ـ كوردستان، ڕۆژی 28/10/2013 مێزگردێكی بۆ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە، ماتس وینێرهۆڵم لە "ئاژانسی نیشتمانی بۆ چاودێری و پشتیوانی كردنی قوتابخانەی باشتر لە سوێد" ڕێک خست. وێنێرهۆڵم لەم مێزگردەدا باسی لە سیستەمی پەروەردەی سوێد و لە هەمانكاتدا چۆنییەتی سەربەخۆیی ناوەندە پەروەردەییەكانی ئەو وڵاتەی كرد. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد, كە سەرەڕای سەربەخۆیی ناوەندە پەروەردەییەكانی سوێد، سیستەمێكی یەكگرتوو لە سەرەوە هەیە. لەم مێزگردەدا (کە توێژەرانی بەشی پەروەردە و هاوكارانی ئەنستیتۆ تێیدا بەشداربوون) باس لە هاوكاری نێوان(IRDK) و (skolverket) کرا و پێشنیار کرا کە لەو هاوکارییەدا بەردەوام بین و بەشێك لە توێژەرانمان لە مانگەکانی داهاتوودا سەردانی وڵاتی سوێد بكەن بۆ ئەوەی ئەو هاوكارییە موکومتر بێت و لە بواری تیۆرییەوە بچێتە بواری كردارییەوە.

چالاکییەکان