هەنگاوی بەرچاو لە ناسینی سەرچاوەی قەیران


حوسێن کوردنەژاد , , ئابوری و دارایی



حوسێن کوردنەژاد

لە دیداری ئەنیستیتۆی مێریدا بەڕێز ئاشتی هەورامی وەزیری سەرچاوە سروشتییەکان بە شێوەیەکی زۆر جیددیی هەوڵی دا کە راستی قەیرانەکان بخاتە روو. دەبێ دەست خۆشی لێ بکرێت کە دیار بوو خاوەن بەرچاو روونییەکی زۆر واقعبینانەیە، پێمانوایە کە بۆچوونەکانی لە ناو بیروکراسی حکوومەتدا دەبێ زۆر بە جیددی وەربگیرێن.
گرنگی قسەکانی لە کوێدابوو؟ گرنگی قسەکانی، لە دەست نیشانکردنی ئاستی بەرزی تێچووی پشتیوانی حکوومەت بۆ زۆر پێداویستی خەڵک و وڵات دا بوو، بە بێ ئەوەی کە لە بەرانبەردا داهاتێک بۆ سندوقی حکوومەتی لەگەڵ بێت، ئەم نەبوونی بالانسە سەرچاوەی قەیرانی قووڵی داراییە. لەم خاڵەدا قسەکانی جیددی و راستن.

چالاکییەکان