
پ.د رومانو
له چالاکییه‌کی نوێیدا، ئه‌نستیتۆی توێژینه‌وه گه‌شه‌پێدانی کوردستان IRDK، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩-١-٢٠١٩ سه‌مینارێکی بۆ پڕۆفیسۆری ئه‌مریکیی بواری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان (د. ده‌یڤد ڕۆمان‌و) له‌باره‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریکا به‌رانبه‌ر به کورد، ئه‌نجامدا.
دیڤد ڕومانۆ، نووسه‌ر و توێژه‌ر و مامۆستای زانکۆی (مێزوور)ی ئه‌مریکییه و له هه‌گبه‌یدا بایه‌خدان و چاودێری ورد بۆ دۆزی کورد له نووسینه‌کانیدا به‌دیده‌کرێت.
ڕۆمان‌و، نایشارێته‌وه ڕاڕا و دڕدۆنگه له ده‌ستنیشانکردنی سیاسه‌تی ڕوونی ئه‌مه‌ریکا به‌رانبه‌ر به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، که له نێویشیدا جێگیری له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکادا به‌رانبه‌ر کورد به‌دیناکرێت.
ئه‌و پرۆفیسۆره ده‌ڵێت: له‌دوای بڕیاره له‌ناکاوه‌کانی تره‌مپ به‌رانبه‌ر به سوریا، کاتێک کۆمه‌ڵێ به‌رپرسی ئه‌مریکی ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن و ده‌ست له به‌رپرسیارێتی هه‌ڵده‌گرن، جۆرێک له کشانه‌وه و په‌شیمانبوونه‌وه له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه هه‌ستیپێده‌کرێت. دیاریشه که سه‌رۆکی ئه‌مریکا ناتوانێ به‌ته‌نیا خۆی بڕیار درووستبکات و ئاوڕ له داموده‌زگای دیکه‌ی وڵاته‌که‌ی نه‌داته‌وه.
له باسی تره‌مپدا، ناتوانین پاشخانی بازرگانیی ئه‌و سه‌رۆکه پشتگوێ بخه‌ین، دیاره که ئه‌وه‌ش پاڵی پێوه‌ده‌نێت له جڵه‌وکردنی هه‌موو بڕیار و سه‌رچاوه‌کانی بڕیاردا وه‌کو به‌ڕێوبه‌رێکی گشتیی بازرگانی خۆی پیشانبدات، به‌ڵام ڕوونه که ئه‌مریکا دامه‌زراوه‌ییه و دۆخه‌که ته‌واو به مه‌یلی تره‌مپ به‌ڕێوه‌ناچێت.
به‌گشتی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا سێ ئامانجی سه‌ره‌کی هه‌یه. یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه ئه‌مریکا ده‌یه‌وێ جێگیری و سه‌قامگیرییه‌ک له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بۆ پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و جوڵه‌ی نه‌وت بوونی هه‌بێت. دووه‌میان بریتییه له پاراستنی هاوسه‌نگی سیاسی و به‌رگرتن به هه‌ژموونی ئێران له ناوچه‌که‌دا. سێیه‌میان بریتییه له ڕێگریکردنی شه‌پۆلی تیرۆری ئیسلامی سیاسی.
گرنگه ئه‌وه بزانین کورد له باشور و ڕۆژئاوای کوردستان، نایانه‌وێ گیرۆده‌ی به‌کارهێنان بن و گه‌ره‌کیانه خاوه‌ن سیاسه‌ت و داڕشتنی پڕۆژه‌ی خۆیان بن، بۆ ئه‌وه‌ش له په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌دا.
له‌بابه‌تی هاوکاریی ئه‌مریکادا هه‌میشه ڕه‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مه‌ریکا کراوه. تاکو ئێستاش ئه‌مریکا ده‌یه‌وێ عێراق به یه‌کپارچه‌یی بمێنێته‌وه و دژ به گۆڕینی سنووره‌کان بوه‌ستێ، وڵاته یه‌کگرتووه‌کان دژی گۆڕینی سنووره‌کانه زیاتر له‌گه‌ڵ ئارامی ئه‌و ناوچانه‌دایه، خواستی کورد له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریدا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه، ئه‌مریکاش ئێستا له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆبوونی زیاتری کورددا نیه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ پاراستنی کورددایه.
کورد بۆ ئه‌وه‌ی هاوکاریی زیاتری ئه‌مریکا وه‌رگرێت، ده‌بێ زیاتر یه‌کبوونی خۆیان بسه‌لمێنن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هاوکارییه‌ش زیاتربێت، ده‌بێ قه‌یرانی قوڵتر بێنه‌کایه‌وه. هه‌روه‌کو له سوریاشدا هه‌مان شێوه‌یه. ئه‌مریکا کوردی ڕۆژئاوای له دژایه‌تی ئێران‌دا پێویسته. کوردی ڕۆژئاوا به‌وشێوه‌یه هاوکاری و پاراستنیان به‌رده‌وام بکه‌ن.
ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا دژ به کشانه‌وه‌ی تره‌مپ له‌سووریادا ڕاده‌وه‌ستێ. به‌ڵام ڕوونه که ئه‌مریکا گروپه خواروو ده‌وڵه‌تییه‌کان وه‌ک ئامراز به‌کاردێنێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تاندا مامه‌ڵه ده‌کات.
له عێراقدا دوای ڕیفراندۆم به فشاری ئه‌مه‌ریکا ڕێگه نه‌درا هێزی ئاسمانی دژ به‌کورد به‌کاربهێنرێت و سنووری کورد ببه‌زێنرێت. ئه‌وه‌ش قه‌واره‌ی سیاسیی هه‌رێمی کوردستانی پاراست. به‌ڵام ناشکرێ کورد پشتی ته‌واو به ئه‌مریکا ببه‌ستن و ده‌بێت به‌ئاگابن له داڕشتنی سیاست و په‌یوه‌ندییه‌کانیان.
پوخته‌ی دیده‌کانی پڕۆفیسۆر د.ڕۆمانۆ، خۆی له‌وه‌دا بینییه‌وه که کورد پارێزراو ده‌بن له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مریکاوه، به‌ڵام جگه له پشتبه‌ستنی خودیی کورده‌کان ناکرێت زۆر به هاوکاریی ئه‌وانی دیکه گه‌شبین بین، ئه‌وه‌ش یه‌کگرتوویی و عه‌قڵانییه‌تی پێویسته.
له‌کۆتایی سه‌میناردا کۆمه‌ڵێ ڕه‌خنه و پرسیار ئاراسته‌ی توێژه‌ر کراو ئه‌وه‌ش مشتومڕی لێکه‌وته‌وه.