حوکمڕانی: پێشکەوتنی چەمکی حوکمڕانی و گرنگی لە هەرێمی کوردستان


ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان , , سیاسەت



ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان

حوکمڕانیى باش و گه‌شه‌ی ئابووری

ئەنیستیتۆی توێژنەوە و گەشەپێدان - کوردوستان، لە رۆژانی ٢ و ٣ /٦/٢٠١٢ سیمپۆزیۆم ــ ێکی لە ژێرناوی (حوکمڕانیى باش و گه‌شه‌ی ئابووری) سازکرد.

پانێلی سێیەم و بابەتی دووەمی سیمپۆزیۆم لە لایەن د. مەهدی جابر مەهدی لە کولێژی ئادابی زانکۆی سەلاحەدین لە ژێرناوی ().

کورتەی بیروبۆچوون و پێشنیارەکانی د. مەهدی جابر

حوکمڕانی پێناسەی جیاجیاى بۆ کراوە، بۆ نموونە بانکی نێودەوڵەتی، ئاژانسی یوئێن دی پی(UNDP)  سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، ڕێکخراوی هاوکاری ئابووری و گەشەپێدان، ڕاپۆرتی گەشەی مرۆیی عەرەبی که‌ لە لایەن د. حازم بیلاوی باسی لێ کراوه‌.

لە کۆی ئەو پێناسە جۆراوجۆرانە حووکمڕانی باش مانای کۆمەڵە ئامرازی پەیوەندار بە بەڕێوەبردنی کاروباری وڵات لە بوارە جیاجیاکاندا دەگەیەنێت، بە ئامانجی بەدیهێنانی گەشەسەندنی بەردەوام لە ڕێگەی فراوانکردنی توانا و قۆزتنەوەی هەلی ئابووری و کۆمەڵایەتی و کەلتووری و بەڕێوەبردنێکی شەفاف لە چوارچێوەی سروشتی سیاسی و دامەزراوەیی کە ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ و بنەماکانی دیموکراتی و سەروەری یاسا دەگرێت.

حوکمڕانیى باش لە چەند ڕەگ پێک دێت، لەوانە کەرتی گشتی کە خاوەن سەروەت و سامانە، کەرتی تایبەت بۆ بەدیهێنانی بازاری سەربەخۆ و بەدیهێنانی پێشبڕکێ و کۆمەڵگەی مەدەنیی ئەکتیڤ.

لەلایەکی ترەوە حوکمڕانیى باش به‌ گوێره‌ی بانکی نێودەوڵەتی لە چەند نیشاندەر پێک دێت وەک:  دەربڕینی ڕا و لێپێچینەوە، سەقامگیری سیاسی، کاریگەرییه‌تی حکومەت، سەروەری یاسا و زاڵبوون بەسەر گەندەڵیدا.

گرنگیی حوکمڕانیى باش بۆ هەرێمی کوردستان لە چیدایە؟

لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا، ئەزموونی کوردستانی نوێ تووشی ململانێی ناوخۆیی و دەرەکی بووە. لەگەڵ ئەوەشدا لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، کەلتووری و ئاوەدانکردنەوەدا دەستکەوتێکی زۆری بەدەستهێناوە. سەرەڕای بوونی چەند کەموکورتییەک لە بواری سیاسیدا وەکو پەیوەندی نێوان پارتە سیاسیەکان بە تایبەت نێوان "پ.د.ک" و "ی.ن.ک"دا،  کێشەی قۆرخکردنی ئابووری، لە دەستدانی سامانی وڵات لە ڕێگەی گەندەڵییەوە. ئەمەش لە ئایندەدا مەترسییەکی مەزنی لەسەر گەشەسەندن و سەقامگیری هەرێمدا دەبێت.

دەبێت ئەوه‌مان بیر نەچێتەوە کە سیستەمی کوردستان وەک عیراق سیستەمێکە (ریعیە) بەستراوە بە سامانەکانی نەوت لە پلەی یەکەمدا و سامانی کشتوکاڵی لە پلەی دووهەمدا. ئەمەش ڕێگرێکە لەبەردەم به‌ دیموکراتیکردنی کۆمه‌ڵگا لە سێ ڕوانگەوە:

  • حکوومەتی زەنگین و خاوەن سامانی سروشتی باج وەرناگریت تا لێکۆڵینەوەی لەسەر نەکرێت.
  • ڕێگرە لە دروستکردنی سیستەمی دیموکراتی چونکە سامانە سروشتیەکان هاوکارن بۆ دەسەڵات تا ئاسایشی ناوخۆیی بەهێز بکات.
  • گەشەکردنی پشتبەستراو بە هاوردەکردنی نەوت هاوکار نییە بۆ بەدیهێنانی گۆڕانکاری کەلتووری و ڕۆشنبیری.

 

پێشنیار و تێبینی: حوکمڕانیى باش لە چەند ڕەگ پێک دێت، لەوانە کەرتی گشتی کە خاوەن سەروەت و سامانە، کەرتی تایبەت بۆ بەدیهێنانی بازاری سەربەخۆ و بەدیهێنانی پێشبڕکێ و هەروەها کۆمەڵگەی مەدەنی ئەکتیڤ.

لەلایەکی ترەوە حوکمڕانیى باش لە چەند نیشاندەرێک پێک دێ وەک دەرخستنی ڕا و لێپێچینەوە، سەقامگیری سیاسی، کاریگەریەتی حکوومەت، سەروەری یاسا، زاڵبوون بەسەر گەندەڵیدا (کە بانکی نێودەوڵەتی دەستنیشانی کردووە). دەرکردنی دەستووری کوردستان دوای هەموارکردنی گونجاو، هاوسەنگی نێوان هەرسێ دەسەڵات و چارەسەرکردنی کەموکورتییەکانی نیزامی ناوخۆیی پەرلەمان، بەرەوپێشبردنی دامەزراوەکانی ئیداری و دادوەری، باشترکردنی مافەکانی سەرەکی هاوڵاتیان و هەموارکردنەوەی ئەو یاسایانەی پێچەوانەی ئەو مافانەن، پشتبەستن بە سیاسەتی ئابووری و گەشەسەندن و کونترۆڵکردنی بازار وەکو زاڵبوون بەسەر جۆری کەلوپەل، دامەزراندنی دەستەی دەستپاکی و هەڵبژاردن و بەشداری کردن بە کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕای گشتی ومیدیاکان بە شێوەیەکی کاریگەر.

چالاکییەکان