
فەیسەڵ عەلی
ئه‌نستیتۆی توێژینه‌وه و گه‌شه‌پیدان ــ كوردستان، ڕۆژی 18/12/2013 سیمینارێكی له باره‌ی (چه‌ند چهشنهكردنی ئابوری كوردستان) بۆ ئابوری ناس(فه‌یسه‌ڵ عه‌لی) سازكرد.
فه‌یسه‌ڵ عه‌لی سه‌رۆكی مونته‌دای ئابوری كوردستان و شاره‌زا له بواری ئابوری، له سه‌ره‌تادا باسی له په‌تای هۆڵه‌ندی كرد، كه ئه‌م په‌تایه به‌وه ناسراوه كاتێك وڵات له پڕ داهاتێكی زۆری له سه‌رچاوه‌ی سروشتی دێته ده‌ست ئه‌وا هاوسه‌نگی ئابوری تێك ده‌چێت و خه‌ڵكی توشی ته‌مبه‌ڵی و بێكاری ده‌كات. نمونه‌ش بۆ ئه‌وه كه‌رتی نه‌وتی عێراقه كه 95%ی داهاتی عێراق پێكدێنێ و وایكردووه كه‌رته‌كانی تر وه‌ك كشتوكاڵ و پیشه‌سازی پشتگوێ بخرێن.
وڵاتانی پشتبه‌ستوو به سه‌رچاوه‌ی سروشتی به تایبه‌تی نه‌وت ناهاوسه‌نگی ئابوری و داهات دروست ده‌كات، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌م وڵاته ببێته پاشكۆی وڵاتانی ده‌ره‌وه.
فه‌یسه‌ڵ عه‌لی بۆ باس كردن له ههمهجۆربونی ئابوری له كوردستاندا دوو كه‌رت له دوو وه‌زاره‌ت ئه‌وانیش كه‌رتی كوشتوكاڵ و كه‌رتی پیشه‌سازیی له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهینانی وه‌رگرتووه، چونكه ئه‌م دوو كه‌رته ده‌توانێ ببێته پێگه‌یه‌كی باشی ئابوری ئه‌گه‌ر كار له‌سه‌ر كه‌رتی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی به هاوكاری وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
فه‌یسه‌ڵ عه‌لی داهاتی هه‌رێمی كوردستانی به له 95% پاره‌ی نه‌وت و له 5%یش داهاتی كه‌رته‌كانی تر دانا، هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد ئه‌گه‌ر بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان 14 ملیار دینار بۆ ساڵێك بێت، ئه‌وا كاتێك ئه‌و پاره‌یه ده‌خرێته بازاڕه‌وه ته‌نیا 5%ی ئه‌م پاره‌یه بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌و پێیه‌ی كه وڵات پاشكۆی وڵاتانی تره‌و هه‌موو كاڵاكانیان له ده‌ره‌وه به‌رهه‌م دههێندری. ئه‌وه جیا له‌و كۆمپانیا بیانیانه‌ی كه له هه‌رێم كار ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی كه‌رتی ئابوریش باسی له‌وه كرد كه كاتێك حكوومه‌ت هه‌موو جومگه‌كانی ئابوری له‌به‌رده‌ستی خۆی بهێڵێته‌وه و خۆی زۆرترینی خه‌رجی بازار بكات، ئه‌وا ڕێگه له‌به‌رده‌می كه‌رتی تایبه‌ت ناهێڵێته‌وه تا كاری وه‌به‌رهینان بكات، چونكه كاتێك حكوومه‌ت هه‌موو جومگه‌كانی ئابوری گرت ئه‌وا كه‌رتی تایبه‌ت بونی نابێت، ئه‌وه‌ش وایكردووه به‌شێك له كه‌رتی تایبه‌ت لاوازبێ و به‌شه‌كه‌ی تریشی له ڕێگه‌ی حیزبه‌كانه‌وه بۆته پاشكۆی حكوومه‌ت.