دکتۆر حەمید دەربەندی باسی میکانیزم و کێشەکانی بزووتنەوەی سیاسی رۆژاڤای کوردستانی کرد


ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان , , سیاسەت



ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان

٢/١٢/٢٠١٤ لە ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان- کوردستان، دکتۆر حەمید دەربەندی، ڕاوێژکاری سەرۆک بارزانی بۆ کاروباری سیاسی ڕۆژاڤا، محازەرەیەکی تێروپڕی لەسەر بارودۆخی ڕۆژاڤای کوردستان پێشکەش کرد. بەڕێز دەربەندی، بەدرێژی لەسەر ژمارەی حیزبەکان و کەسایەتییە کاریگەرەکان وەستا، جۆری پەیوەندییەکانیانی بە هێزەکاریگەرەکانی ناوچەکە باس کرد. هەروەها هەڵوێستی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ڕوونکردەوە. باسی لە بایەخی ڕاستەوخۆی سەرۆک بارزانی کرد بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ڕزگاریی لە ڕۆژاڤادا.
نوێنەری سەرۆک، بە ووردی جیاوازی ڕوانگاکانی شیکردەوە و گرێ کوێرەکانی لێکتێگەیشتنی لایەنە کاریگەرەکانی، باس کرد. ئەو پێیوایە، پشووی درێژ پێویستە تاکو بزووتنەوەی سیاسی لەو پارچەیەی کوردستاندا، بە ئەزموونی خۆیان دەگەنە هاوکاریکردن. پێێوابوو، ئەوە باوەڕی نەگۆڕی سەرۆک بارزانییە. ئەو کاریگەری هەرسێک حزبی کوردستانی(پارتی دیموکڕاتی کوردستان، پ ک ک ، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان) لەسەر بزووتنەوەی سیاسی ئەوێ بە جددی دەزانی، بۆیە جەختی لە ڕێکخستنی ڕوانگای ئەو سێ لایەنە دەکردەوە. هەڵبەت بیروڕای خۆی لەسەر دەستێوەردانی وڵاتانی ناوچەکەمان، نەشاردەوە.
ژمارەیەک توێژەرو نووسەر بە درێژی مناقەشەی باسەکەی دکتۆر دەربەندییان کرد.

چالاکییەکان