شاندی لالش و ماڵی ێزیدیان سه‌ردانی IRDK كرد


ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان , , سیاسەت



ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان

رۆژی ٦/٦/٢٠١٥ شاندێکی هاوبەشی لالش و ماڵی ئێزیدییان(ئەڵمانیا)، سەردانی ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان IRDK یان کرد. مەبەست لە سەردانی ئەو شاندە هاوبەشەی ئێزیدییان، سوپاس و پێزانین بوو لە ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان، بۆ ئەو لێکۆڵینەوەیەی لەسەر کارەساتی ئابی ٢٠١٤ شەنگال، ئەنجامیدابوو.
شاندەکە پێکهاتبوو لە؛ مامۆستا بابا جاووش چاودێری کاروباری لالش، پیر خدرێ سڵێمان ئەدیب و کەسایەتی ناوداری ئێزیدی، تیم تۆلان چالاکڤانی ئێزیدی، شەهاب داغ سەرۆکی ماڵی ئێزیدییان لە ئۆڵدنبێرگ(ئەڵمانیا)، توێژەری ئێزیدی گولسەن خانم و چەند ڕۆژنامەنووس و چالاکڤانی دیکە.
لە لایەن ئەنستیتۆ، سەرۆ قادر پێشوازی لێکردن. شاندەکە داوایان کرد، زیاتر بایەخ بە لێکۆڵینەوە لەسەر گرفتە کۆمەڵیەتی و سیاسی و دینییەکانی ئێزیدییان بدرێت. بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەیی خۆیان بۆ هاوکاریکردنی ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان دەربڕی. هەروەها شاندێکی ئەنستیتۆیان بۆبەشداری کردن لە کۆنفڕانسی کولتووریی ئێزیدیان لە ئەڵمانیا، دەعوەت کرد.

چالاکییەکان