
د. یواننا بۆخنێسكا
یواننا بوخێنسكا (Joanna Bochenska)
ئهنستیتۆی توێژینهوه و گهشهپێدان ــ كوردستان، ڕۆژی 19/5/2014 سیمینارێكی دهربارهی (ئەدەبیات و نرخە كۆمەڵایەتییەكان) بۆ بەڕێز (یواننا بوخێنسكا) سازكرد.
پرۆفیسۆر یواننا یەكێك لە توێژەر و ڕۆژهەڵاتناسانەیە كە لەسەر پێكهاتەكانی كوردستان و بە تایبەتیش پێكهاتتەی ئێزیدی قسە دەكات و گرنگیەكی تایبەتیش بە زمانی كوردی دەدات، ماوەی مانگێك میوانی ئهنستیتۆی توێژینهوه و گهشهپێدان بوو لە كوردستان، لەو ماوەیەدا و لە ڕۆژی 19/5/2014 سمینارێكی سەبارەت بە پێگە و ڕۆڵ و بەهاكانی ئەخلاقی لە كۆمەڵگەی كوردەوار پێشكێش كرد، ئاخۆ ئەوانە چەند دەبنە بنەما بۆ دروست بوونی لێكتێگەیشتن یان توندوتیژی، بە شێوەیەكی سەرەكی لەم سمینارەدا باسی چەمك و مانای ئەڤین لە كۆمەڵگەی كوردستاندا دەكات و لە زمانی كوردیدا مرادیفەكانی دۆزیبوونەوە، لە درێژەی باسەكەیدا پێیوابوو دەبێ چەمكی ئەڤین لەناو كۆمەڵی كوردستاندا ڕەگ و ڕیشەیەكی قوڵی هەبێ و یەكێكە لە بایەخە دەرونیانەی لە لای هەموو دانیشتوانی كوردستان هەیە، وە بە پێی ئەو ڕاپرسیەی كە لەسەر ژمارەیەكی دەستەبژێر كردبوی زۆربەیان گوتویانە ئەم چەمكە گرنگە بەڵام لە جێبەجێ كردنیدا داب و نەرێت و ئەو پەیوەندییە كۆمەڵایەتیانەی كەوا هەن یان ئەو قەناعەتە ئایینیانەی كە لە كوردستان بە شێوەیەكی داخراو كاردەكەن دەبنە بەربەست لە بەردەمی ئەو چەنكە.
یواننا هەردوو شێوە زاری كوردی (كرمانجی و سۆرانی) بە باشی دەزانێ و بە كوردی باش دەنوسێت، جیا لەو دیراسەی كاری دیكەی لەسەر ئێزیدیەكان و لەسەر ئەدەبیات و فۆلكلۆری كوردی كردووە.