
ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان
ئەنیستیتۆی توێژنەوە و گەشەپێدان - کوردوستان، لە رۆژانی ٢ و ٣ /٦/٢٠١٢ سیمپۆزیۆم ــ ێکی لە ژێرناوی (حوکمڕانیى باش و گه‌شه‌ی ئابووری) سازکرد.
پانێلی پێنجەم و بابەتی دووەم سیمپۆزیۆم لە لایەن د. سولێمان یاشار لە ژێرناو (پێشكه‌وتنی ئابووری تورکیا ١٩٨٠-٢٠٠١)
ناوبراو له سه‌ر ئه‌دای ئابووری تورکیا به کورتی باسی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وەی کرد:
ئه‌دای ئابوری له ساڵانی 1980
ئالوگۆڕی ئابووری وڵات؛ له ئابووری "پشتیوانی هاوردەی ته‌کنیکی" یەوە بۆ ئابوورییەکی کراوه.
لیبرالیزه کردن و سهربهسهتکردنی کڕینوفروشتنی دراوی ده‌ره‌کی.
لیره‌ی تورکی کرا به دراوی ئازاد تا بتوانێ له‌گه‌ڵ دراوی تر بگۆڕدرێتەوە.
سه‌ربه‌ستکردنی هاتووچۆی کاپیتال.
لیبرالیزه‌کردن و سه‌ربه‌ستکردنی بازرگانی ده‌ره‌وه.
له 1987دا تورکیا به فه‌رمی داوای به ئه‌ندامبوونی ته‌واوی له یه‌کێتی ئه‌وروپادا کرد.
له ساڵانی 1990ه‌کاندا
تورکیا له ساڵانی نه‌وده‌کاندا به ده‌وڵه‌تی ئیئتیلافی به‌ڕێوه‌براو و ئابووریهکەیشی وه‌ک کاپیتالیزمی کرۆنی (مزمن) وه‌سف کراوه، له ساڵی 1994 باڵانسی داهات و ده‌رچووی وڵات تووشی قه‌یران هاته‌وه.
1996 تورکیا بوو به ئه‌ندام له یه‌کێتی گومرکی یه‌کێتی ئه‌وروپا، تورکیا به‌م ئه‌ندامبوونه‌وه گشت گومرک و خه‌رجی له سه‌ر هاورده‌ی پیشه‌سازی یه‌کێتی ئه‌وروپای لابرد.
له 28ی 1997دا کودەتای پۆست مۆدێرن رووی دا ، ئه‌مه هاوکات بوو له گه‌ڵ تێکچوونی بانکه‌کان، به‌رز بوونه‌وه‌ی قه‌رزی حکومی و کورتهێنانی به‌رچاوی بودجه‌ی و چوونه ده‌ره‌وه‌ی سه‌رمایه.
له ساڵانی 2000
- نرخی دراو به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه ته‌خمین کرا (ئه‌م ته‌خمینه به لایه‌نی زۆره‌وه ئەژمار کرابوو) به‌ڵام لاوازی که‌رتی بانکی به‌هۆی بەخشینی قه‌رزی زۆره‌وه، ده‌بیندرا(به‌شێکی به‌رچاوی بریتی بوون له وه‌رگرتنی دراوی ده‌ره‌کی بۆ ماوه‌ی کورت) بانکی ناوه‌ندییش له ڕاده‌به‌ده‌ر کەوتبووە نێو کێشهکانەوە و وریزێرڤی (الاحتیاط) دراوی ده‌ره‌کی له ڕاده‌یه‌کی نزمدا بوو.
پرۆگرامی سه‌قامگیریی که بریتی بوو له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه توانی بگاته ئامانجی باش:
- پرۆگرامی ئستهندبای ئای ئێم ئێفIMF (1999-2008)
- قه‌یرانی دارایى 2001
- ڕیفۆرم له بودجه‌ی گشتیدا ( له بودجه‌ی نهرمەوە بۆ بودجه‌ی سه‌خت)
- سه‌ربه‌خۆبوونی بانکی ناوه‌ندی
مه‌ترسییه‌کانی ئابووری بەردەم تورکیا:
- ڕاده‌ی قه‌رزی که‌رتی تایبه‌ت زۆر به‌رزه.
- نرخی به‌رزی نه‌وت.
خاڵه پۆزیتیڤه‌کان بۆ ئابووری تورکیا.
- که‌سری بودجه 1.4% داهاتی گشتیه.
- قه‌رزی که‌رتی گشتی 39.4% داهاتی گشتییه.
- بانکه‌کان مه‌رجیان بۆ داندراوه که ده‌بێ پاره‌ی پێویستیان له به‌ر ده‌ست دا هه‌بێ.
- نرخی ئالوگۆڕی دراو سه‌ربه‌سته و بازار دیاری ده‌کات.
- ڕاگرتنی هه‌ڵمسانی ئابووری یه‌کێکە له ئامانجه‌کانی سیاسه‌تی ئابووری.
- هه‌بوونی بانکی ناوه‌ندی سه‌ربه‌خۆ.
- سه‌قامگیری سیاسی به هۆی پێکهێنانی حکومەت ته‌نیا له لایه‌ن یه‌ک حیزبەوە.
ده‌رسه‌کانی تورکیا بۆ کوردستانی عیراق:
- ئاگادار بوون لەسەر نه‌خۆشی هۆڵه‌ندی
- ئیداره‌ی سه‌رکه‌وتووانه‌ی ده‌ورانی گوزار
- داڕشتنی ڕیفۆرمه‌کان به شێوه‌ی ئیدێئال
- هه‌بوونی سەقامگیری له سیاسه‌تی داراییدا
- سه‌ربه‌ستکردنی بازرگانى
- ڕیفۆرم له که‌رتی بانکیدا
- سه‌ربه‌ستکردنی کاپیتاڵ
به‌م فاکتۆرانه‌وه ده‌توانین لایه‌نە لاوازەکانی ئابووری ده‌رخه‌ین:
- ته‌خمینی ڕاست له سه‌ر نرخی ئاڵوگۆری دراو (زیاده ئەژمارکردنی نرخی دراو مه‌ترسییه)
- که‌رتی بانکی لاواز مه‌ترسییه، ئه‌گه‌ر هاتوو ڕاده‌ی قه‌رزدان زۆر ببێت ( ڕاده‌ی به‌رزی قه‌رز به دراوی ده‌ره‌کی مه‌ترسییه)
- هه‌بوونی سیستەمی بانکی لاواز مه‌ترسیداره
چاره‌سه‌ری کێشه‌کان:
- سرنج بده‌نه نرخی ڕاسته‌قینه‌ی دراو و ته‌ندروستی که‌رتی بازرگانی به هێز
- دیسیپلینی که‌رتی فینانس زۆر گرنگه
- هه‌ڵسه‌نگاندن وچاودێریکردنی سه‌قامگیری سوننه‌تی (وه‌ک پەیوه‌ندی نێوان باڵانس و بازرگانی داهاتی گشتیدا) و ڕاده‌ی قه‌رزی ده‌ره‌کی.
پێشنار و تێبینی: به گوێره‌ی بۆچوونی ئه‌م نووسه‌ره، ده‌بێ ئاگاداری هاتنه گۆڕی نه‌خۆشی هۆڵه‌ندی بین، ده‌بێ هه‌وڵبده‌ین ئه‌م ده‌ورانی گوزاره به سه‌رکه‌وتوویی ئیداره بکرێ و به‌رنامه‌کانی ڕیفۆرم دابرێژرێن، ده‌بێ له سیاسه‌تی داراییدا سەقامگیریمان هه‌بێ، بازرگانی سه‌ربه‌ست بکه‌ین، ڕیفۆرم له که‌رتی بانکیدا پێک بێنین و هاتووچۆی سه‌رمایه سه‌ربه‌ست بکه‌ین.