
ئه‌نستیتۆی توێژینه‌وه و گه‌شه‌پێدان، کوردستان (IRDK)، حه‌مید بۆزهرسڵان مێژووناسی به‌ناوبانگی کوردی له رۆژانی 8/9 ی مانگی دووهه‌می 2014 بانگهێشت کرد هه‌تا سه‌باره‌ت به دۆخی هه‌نووکه‌یی کورده‌کان له رۆژهه‌ڵاتی ناڤینیی تێوه‌گلاو به شاڵاوی خوێن، لێدوان پێشکه‌ش بکات و وێڕای یه‌کترناسین له‌گه‌ڵ ئه‌کادیمیسیانی کورد، ده‌لاقه‌یه‌ک ئاڤهڵا بکا هه‌تا بابه‌ته لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کان بخرێنه به‌ر باس و لێکدانه‌وه. له رۆژی یه‌که‌مدا بۆزهرسڵان له‌سه‌ر دۆخی سیاسیی شڵه‌ژاوی وڵاتانی ناوچه، گه‌لێک بابه‌تی ورووژاند؛
- کاریگه‌ری ئه‌م دۆخه شپرژه به‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی-ئابووری وڵاتانی ناوچه
- ئه‌و ئاسته‌نگ و تهنگوچهڵهمانه که دوا به دوای ئه‌م دۆخه شڵه‌ژاوه به‌رۆکی کوردان (وه‌ک یه‌کێک له پێکهاته سه‌ره‌کییه‌کانی دانیشتووانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین) ده‌گرێت
- ڕۆڵی وڵاتانی زلهێزی جیهانی له هه‌ڵگیرساندن و یان به‌ره‌نگاربوونه‌وه و دامرکاندنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌کان.
پڕۆفسۆر حه‌مید بۆزهرسڵان پێ وایه توندوتیژی له‌م دوو ده‌یه‌ی دواییه‌دا و له هه‌ندێ له وڵاتانی ناوچه‌که‌دا، کێشه‌یه‌کی سیاسی جیددی لێکه‌وتووه‌ته‌وه؛ له‌وانه‌یه ئێران و یه‌مه‌ن (به‌شێوه‌یه‌کی پچڕپچڕ) و عێراق، سووریا، تورکیا و ئێسراییل،فه‌له‌ستین (به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام). بۆزهرسڵان به باس کردن له‌سه‌ر فاکته‌ر و دینامیکه‌کانی توندوتیژی درێژه‌ی به بابه‌ته‌که دا؛ ئه‌و فاکته‌رانه هه‌مان فاکته‌رانه نه‌بوون که هه‌موومان به دنه‌ده‌ری سه‌ره‌کی ئه‌م مژاره‌ی ده‌زانین، له‌وانه‌یه گشتمان بیرمان بۆ لای ڕیشاڵه که‌لتووری، ئابووری و یان ئایینیه‌کان بخزێ، به‌ڵام بۆزهرسڵان له ڕوانگه‌یه‌کی نوێیه‌وه له بابه‌ته‌که ده‌ڕوانێت. پڕۆفسۆر له پله‌ی یه‌که‌مدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و هاوسه‌نگییه سیاسییانه ده‌کاته‌وه که به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م دۆخه شڵهژاوهیهن و له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌شه که کورده‌کان له چاره‌سه‌رکردن و دامرکاندنه‌وه‌ی توندوتیژی و ده‌مارگرژییه‌کانی ناوچه ده‌ورێکی سه‌ره‌کی ده‌گێڕن و له‌پاڵ دیکه‌ی ده‌ورگێڕه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی، ده‌سه‌ڵات و پارته سیاسییه‌کانی کوردیش له ئه‌کته‌ره هه‌ره گرنگه‌کانی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ن و ده‌توانن له دانوستاندنه‌کانی هاوپێوه‌ند به گۆڕانکارییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین، ئاماده‌بوونێکی ئێگجار کاریگه‌ر و جیددیان هه‌بێت.
له رۆژی دووهه‌مدا، بۆزهرسڵان بابه‌ته بایه‌خداره‌کانی جێ لێکۆڵینه‌وه‌ی دیار کردن و وێڕای دوان له‌سه‌ر چۆنێتی به ئه‌نجام گه‌یاندنی توێژینه‌وه‌یه‌کی زانستی، تیشکی خسته سه‌ر هه‌ندێ بابه‌ت و وه‌ک پێشنیارێک داوای له ئه‌کادیمیسیانی کورد کرد له‌سه‌ریان هه‌ڵوێسته بکه‌ن؛
پرسه هاوپێوه‌نده‌کان به که‌مینه و زۆرینه، کۆچبه‌ری، لێبورده‌یی، پێکه‌وه‌ژیانی ئایین و نه‌ته‌وه‌کان.
بابه‌تێکی جێ تێرامان که به بڕوای پڕۆفسۆر حه‌مید، ئاوڕی لێ نه‌دراوه‌ته‌وه، ئه‌و پێشمه‌رگه ناکوردانهن که هاوشانی کورده‌کان بۆ ڕزگاری کوردستان ته‌ڤڵی خه‌باتی کوردی بوون و داوای کرد که به شێوه ڕوانینێکی تازه، له ڕابردوو بڕوانین. بۆزهرسڵان پێشنیارێکی دیکه‌ی هێنایه ئاراوه؛
بنیاتنانی کتێبخانه‌یه‌کی زانستی و شاز که له‌وێ لێکۆڵیاره شاره‌زاکان له‌سه‌ر پرسه هاوپێوه‌نده‌کان به ڕابردوو و هه‌نووکه‌ی کوردستانه‌وه توێژینه‌وه بکه‌ن؛ ئارشیڤێکی پڕبایه‌خ له خه‌باتی چه‌کداری و سیاسی کوردان و ئه‌و رۆژه سه‌ختانه کۆ بکرێته‌وه، مه‌کۆیه‌ک بێت بۆ گردبوونه‌وه‌ی لایه‌نه جیاوازه‌کان، کوردناسانی جیهانی بانگهێشت بکرێن و له‌گه‌ڵ ناوه‌نده بیانییه‌کان هاریکاری بکه‌ن.
ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌کی ڕێکوپێک له‌سه‌ر ته‌شه‌نه‌کردنی که‌لتووری مه‌سره‌ف و زێده‌ڕۆیی له کوردستان، تاوتوێ کردنی بابه‌ته شاره‌وانییه‌کان له‌وانه‌یه ته‌لارسازی کوردیی، زۆربوونی هاتنه‌ناوه‌ی کرێکارانی بیانی بۆ هه‌رێمی کوردستان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دیارده‌ی فره‌که‌لتووری (Multiculturalism) و هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کوردان، له دیکه‌ی مژاره‌کانی باس‌کراو له لایه‌ن پڕۆفسۆر حه‌مید بۆزهرسڵان بوون که له رۆژی دووهه‌مدا پێشکه‌ش کران.
*