 لە کۆنفڕانسی/Sero-Qadir-B.jpg)
سهرۆ قادر بهرپرسی ئهنستیتۆی توێژینهوه و گهشهپێدان ـ كوردستان، لە ڕۆژانی 9 تا11 ئۆکتۆبەر، بەشداری لە کۆنفڕانسی ساڵانەی ماڵی ئێزیدییان لە ئەڵمانیادا كرد. له كۆنفرانسهكهدا ئەو ڕاپۆرتەی شەرح کرد کە ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان ـ کوردستان لە ئەیلولی 2014 ئامادەی کردبوو. ڕاپۆرتەکە لەسەر هۆکارە کۆمەڵایەتی، دینی و سیاسییەکانی کارەساتی شەنگال بوو. ئهم كۆنفرانسه دەرفەتێکی بە نرخه تا لەگەڵ بیرکردنەوەی ناخی ئێزیدییەکان ئاشنا بین. هەروەها زۆر کەسایەتی ئاینی و ئەدەبی و کۆمەڵایەتی ئەم ئۆلە لهو كۆنفرانسهدا ئاماده بوون. جیا لەوە ژمارەیەکی شایانی باس لە سیاسەتمەدار و چالاکی مەدەنی، هونەرمەند و لێپرسراوانی دەوڵەتیی ئەڵمانیا ئامادهی كۆنفرانسهكه بوون و باس له چۆنییەتی هاوکارییان بۆ پاراستنی پێکهاتەی ئێزیدی كرا.
تاگ :