
ئەنیستیتۆی توێژنەوە و گەشەپێدان - کوردوستان، لە رۆژانی ٢ و ٣ /٦/٢٠١٢ سیمپۆزیۆم ــ ێکی لە ژێرناوی (حوکمڕانیى باش و گه‌شه‌ی ئابووری) سازکرد.
پانێلی شەشەم و بابەتی دووەمی سیمپۆزیۆم لە لایەن حوسێن کوردنه‌ژاد پسپۆر له جۆگرافیای ئابووری وگه‌شه‌ی دێمۆکراسی لە ژێرناوی().
ئه‌م نووسینه له سه‌ر ئه‌م سێ بنه‌مایه دانرابوو:
● تێپه‌ربوون و گوزاری دێمۆگرافیک
● ئالوگۆڕی پێکهاته‌ی ته‌مه‌نی دانیشتوان
● سیکلی ئابووری ژیانی مرۆڤ
گوزاری دێمۆگرافیک چوار قۆناغی له یه‌ک جیا ده‌گرێته‌خۆ که بریتین له:
یه‌که‌م: زۆر بوونی ڕاده‌ی مردن و له‌دایکبوونی منداڵان
دووه‌م: به‌ره‌و که‌م بوونی مردنی مناڵان
سێیه‌م: ڕوو له که‌مبوونی له‌دایکبوان
چواره‌م: چەسپاندنى ڕاده‌ی له دایکبوون و مردنی مناڵان له ڕاده‌یه‌کی نزمدا و که‌مبوونی مردنی مناڵ خۆی له به‌رز بوونه‌وه‌ی داهاتی سه‌رانه‌دا نیشان ده‌دات.
که‌مبوونی مردنی مناڵ ده‌بێته هۆی که‌می ژماره‌ی مناڵی هه‌ر ژنێک و بچووکبوونی قه‌باره‌ی خێزانه‌کان و باشتربوونى.
له ڕوانگه‌ی دێمۆگرافیکهوه ئه‌م که‌م بوونه ده‌بێته هۆی ده‌ست پێکردنی ترانزیشنی دێمۆگرافیک و زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوانی وڵات.
ترانزیشێنی ته‌مه‌نی دانیشتوان:
له قۆناغی یه‌که‌می ترانزیشنی دێمۆگرافیکدا ژماره‌ی مردنی مناڵ ڕوو له که‌می ده‌کات، له قۆناغی دووه‌مدا ژماره‌ی له‌دایکبووان ڕوو له که‌می ده‌کات. بەڵام ئه‌و مناڵانه که پێش ئه‌م کهمبوونەوەیە له‌دایک ده‌بن، بڵقێک (حباب) له نێو پێکهاته‌ی ته‌مه‌نی دانیشتواندا پێک دێنن که به نێو گشت ته‌مه‌نه‌کاندا ده‌ڕوا، ئاکام ده‌بێته ئه‌وه که لە داهاتوودا یه‌کێک له گرووپه ته‌مه‌نیه‌کان ده‌بێته گروپی سه‌رده‌ست له نێو دانیشتواندا.
بۆیه له ترانزیشنی ته‌مه‌نیدا چوار قۆناغمان هه‌یه:
1. قۆناغی سه‌رده‌ستی مناڵان
2. قۆناغی سه‌رده‌ستی گه‌نجان
3. قۆناغی سه‌رده‌ستی میان ساڵان
4. قۆناغی ته‌مه‌نی پیران
بارودۆخی دێمۆگرافیک له کوردستان ده‌توانرێ وه‌ک قۆناغی سه‌رده‌ستی مناڵ و گه‌نجان پێناسه بکرێت. قۆناغی مناڵ له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌وه به‌م واتایه دێت:
هه‌بوونی هه‌ژاری، هه‌بوونی دیارده‌ی مناڵی ئیشکه‌ر، بارودۆخێکی لاواز بۆ ژینگه، له نێو چوونی کوالیتی خاک و پێداویستیی به کاپیتاڵی ده‌ره‌کی.
داخوازی بۆ ئالوگۆڕی یاسایی ودێمۆکراتیزاسیۆن، گۆڕان له کشتوکاڵدا له کشتوکاڵی به‌هێزی زۆری کار بۆ کشتوکاڵ به سه‌رمایه‌ی گه‌وره، زۆر بوونی کۆچ به‌ره‌و شاره‌کان، دامه‌زراندنی بانک و سیستەمی بانکی زحمه‌ت ده‌بێ، پاشکۆی پاره ڕوو له که‌می ده‌کات، داهات ڕوو له که‌می ده‌کات و مه‌ترسی گه‌وره بۆ ههلمسانی ئابووری که پەیوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ پێداویستی خانووبه‌ره.
شانسه‌کانی بەردەممان و مه‌ترسییه‌کان گه‌وره‌ن ، ده‌توانین سه‌ر بکه‌وین ئه‌گه‌ر:
تێگه‌یشتنمان هه‌بێ له سه‌ر کۆمه‌ڵگا، یاساکان وەڵامدهری بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تیمان بن، هاوکاری بکه‌ین هه‌م له نێو خۆماندا و هه‌م له گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه. خۆمان بکەینه به‌شێک له ئابووری نێو نه‌ته‌وه‌یی.
که واتە ڕۆژه گه‌شه‌کان له پێش ڕووماندان.
تێبینی: خوێندنی پیشه‌یی بۆ گه‌نجان و سیاسه‌تی به‌کاری کۆمه‌ڵایه‌تی پێشنیار ده‌کرێ. لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌رده‌وام و حکومه‌تی ئاکتیڤ مه‌رجی سه‌رکه‌وتنه. ده‌ورانی پێش روومان ده‌بێته ده‌ورانی سه‌رهەڵدانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، هاوکاری نێو خۆیی و ده‌ره‌کی گرنگن بۆ سه‌رکه‌وتن.
له‌م نووسراوه‌یه‌دا ده‌رکه‌وت که که‌مبوونی ژماره‌ی مردنی مناڵان ده‌بێته هۆی زیاد بوونی داهاتی سه‌رانه به‌ڵام له عێراقدا به پێچه‌وانه بووه ئه‌مه‌ش گرنگی هه‌بوونی سیاسه‌تی دروست ده‌رده‌خات.