نەوزاد هادی لە سیمینارێکی IRDK دا لە سەر چاکسازی کارگێری

نەوزاد هادی لە سیمینارێکی IRDK دا لە سەر چاکسازی کارگێری


ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان , , سیاسەت



ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان ـ كوردستان, لە ڕۆژی 5/11/2013 و لە چوارچێوەی ڕاپۆرتی لێكۆڵینەوە لە باری كارگێری و بەڕێوەبەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان میوانداری پارێزگاری هەولێر بەڕێز نەوزاد هادی كرد, پارێزگاری هەولێر باسی ئەزمونی خۆی لەسەر بەرێوەبردنی ئیدارە لەناو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئەو ڕوانگایانەی كەوا هەیەتی سەبارەت بە چاكسازی لە كاروباری ئیداریدا كرد, لە سیمینارەكەدا كە ماوەی 3 سەعاتی خایاند زیاتر لە 15 ئەكادیمیسیۆن بەشداربوون و گفتوگۆیەكی زۆریش لەسەر ئەو میحوەرانە كرا كەوا وەكو پرسیار ئاراستەی نەوزاد هادی دەكران و ئەویش وەڵامی دەدانەوە.