حوکمڕانیى باش و گه‌شه‌ی ئابووری

حوکمڕانیى باش و گه‌شه‌ی ئابووری


ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان , , ئابوری و دارایی



ئەنیستیتۆی توێژنەوە و گەشەپێدان - کوردوستان، لە رۆژانی ٢ و ٣ /٦/٢٠١٢ سیمپۆزیۆم ــ ێکی لە ژێرناوی (حوکمڕانیى باش و گه‌شه‌ی ئابووری) سازکرد.

پانێلی دووەم و بابەتی دووەمی سیمپۆزیۆم لە لایەن د. ئازاد ئه‌حمه‌د سه‌عدوون، پسپۆر له‌ گه‌شه‌ی ئابووری و سیاسه‌تی ڕیفۆرم، سه‌رۆکی زانکۆی نه‌ورۆز لە ژێرناوی ().

ناوه‌ڕۆکی باسه‌که‌ بریتی بوو له‌:

1. ده‌ستنیشانکردنی حاڵەتی ئابووری هه‌رێم و شاخسه‌ سه‌ره‌کییه‌کانییه‌تی

2. گرنگترین سیاسه‌ته‌کانی حکومه‌ت له‌ 2005 - 2012

95% ئابووری له‌ سه‌ر پاره‌ی نه‌وته‌ که‌ له‌ حکوومه‌تی عیراقەوە دێت و هه‌ر بۆیەش‌ نرخی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌وت داهاتی ئابووری هه‌رێم دیار ده‌کات.

فاکتۆره‌ گرنگه‌کانی ئابووری هه‌رێم بریتین له‌:

  • داهاتی نه‌ته‌وه‌یی و داهاتی سه‌رانه‌ له‌ 1980-2012
  • ڕێژەی بودجه‌ی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی حکومه‌تی مه‌رکه‌زی له‌ 2005-2012
  • ڕاده‌ی سه‌رمایه‌گوزاری له‌ کوردستان
  • حاڵەتی که‌رتی نه‌وت له‌ ئابووری هه‌رێمدا

داهاتی مامناوه‌ند له‌ ناوچه‌دا، 1996، داهاتی سه‌رانه‌ 370 دۆلار بووه‌، له‌ 2005 دا باشتر بوو  و له‌ 2011 دا گه‌یشته‌ 5300 دۆلار. سه‌رمایه‌گوزاری حکوومی له‌ نێوان 30% و 60% بووه‌. ڕێژەی بودجەی گه‌یشتوو بۆ کوردستان له‌ حکوومەتی ناوه‌ندییەوە له‌ 17%، کەمکراوە وبووه‌ به‌ 12 یان 13%.

که‌سری بودجه‌ی‌ی 2010 بوو به‌ 7.26% هۆیه‌که‌یشی نه‌هاتنی مووچه‌ی پێشمه‌رگەیە‌.

69.1% بودجه‌ی‌ چووه‌ بۆ مووچه‌ی که‌رتی گشتییه‌وه‌

30.99% له‌ بودجه‌ی‌ بۆ سه‌رمایه‌گوزاری سه‌رف کراوه‌.

بودجه‌ی‌ی 2011 بوو به‌ 1200 ترلییۆن دینار، ده‌رچووی مووچه‌ 70.02%

سه‌رمایه‌گوزاری که‌رتی گشتی 29.98% بووه‌.

ده‌رچووی مووچه‌ 70.48% و29.52%سه‌رمایه‌گوزاری که‌رتی گشتی بووه‌.

قه‌بارەی سه‌رمایه‌گوزاری له‌ 2006 را که‌ 438 ملیۆن دۆلار بووه‌ گه‌یشتووه ‌3976 ملیۆن دۆلار له‌ 2009دا، سه‌رمایه‌گوزاری خۆمالی 73.26%، ده‌ره‌کی 22.6% و تێکه‌ڵ 4% بووه‌.

دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و ده‌رهێنانی له‌ 2002 را ده‌ستی پێکرد. رێزێرڤى (الاحتیاط) نه‌وتی عێراق له‌ 115 ملیارد بەرمیلی ناوچه‌‌، 45 ملیارد بەرمیله‌. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ نه‌و‌تی که‌رکوک‌ که‌ 10ملیارد بەرمیله‌. ناوچه‌ 70تا 100 تریلیۆن مێتری سێ گۆشه‌ گازی هه‌یه‌. هەردوو کۆمپانیای (کار و دانا) کاریان له‌ سه‌ر ده‌که‌ن. ته‌ق ته‌ق000 70 تا  80000 بەرمیل‌ له‌ لایه‌ن کۆمپانیای‌ تورکی و چینی له‌ سالی 2010 دا به‌رهه‌م دێت. ئه‌وی تر له‌ زاخۆیه‌72000 بەرمیل‌ به‌رهه‌می هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن کۆمپانیای نەرویجی له‌ ساڵی 2009 به‌رهه‌م دێت.

کێڵگه‌ی سێهەم له‌ لایه‌ن کۆمپانیای خۆرماڵەوە کاری تێدا دە‌کرێ و65000بەرمیل‌ به‌رهه‌می هه‌یه‌.

داهاتی نه‌وتی هه‌رێم له‌ 2012 دا نزیکه‌ له‌و به‌شه‌ پاره‌یه‌ که‌ هه‌رێم له‌ حکوومه‌تی ناوه‌ندی پێیده‌گات.

سیاسه‌ته‌کانی حکوومه‌ت:

به‌رینکردنی دامه‌زراندنی که‌رتی گشتی، زیادبوونی قه‌رزی بانکی به‌ تایبه‌ت قه‌رزی خانووبه‌ره ‌15 ملیۆن بۆ تواناسازی، له‌ کابینه‌ی پێنجەم بۆ 8 مانگ دامه‌زراندن ڕاگیرا گه‌نجان ڕوویان له‌ که‌رتی تایبه‌ت کرد به‌ڵام پاشان ئه‌مه‌شیان تێکچوو.

پێشنیار وتێبینی:

نزیکه‌ی 70% بودجه‌ی‌ حکوومه‌ت بۆ مووچه‌ی کارمه‌ندان تەرخان کراوە، بۆیه‌ ده‌بێ حکومه‌ت هه‌وڵ بدات گه‌نجان ڕوو له‌ که‌رتی تایبه‌ت بکه‌ن.