پەروەردە و زمان: خوێندنەوەیەکی ڕەخنەییانەی کتێبەکانی "خوێندن/خوێندنەوەی کوردی"ی بنەڕەتی


د. هاشم ئەحمەدزادە , , پەروەردە



بیرۆکەی سەرەکیی ئەم لێکۆڵینەوەیە لە سەرەتادا بریتی بوو لە گەڕان بە شوێن تۆوە سەرەکییەکانی ئەو ناسنامانەی لە ئاکامی خوێندنی دەقەکانی قۆناغی خوێندنی بنەڕەتی لە خوێندنگەکانی کوردستاندا بەرهەم دێن. بە واتایەکی تر، مەبەستی بەرایی لێکۆڵینەوەکە هەوڵدانێکی ئاکادێمییانە بوو بە دۆزینەوەی پرسیاری ناسنامەیی لە ئاکامی خوێندنی بنەڕەتی لە کوردستان. دەمویست بزانم دەقەکانی خوێندنی زمانی کوردی لە خوێندنگەکاندا چ ناسنامەگەلێکی نەتەوەیی و جێندەری، و بە چ شێوەیەک بەرهەم دێنن. گریمانەی لێکۆڵینەوەکە لەسەر بنەمای ئەو ڕاستییە دامەزرابوو کە دەقگەلی خوێندنی زمان لە دەورەی خوێندنی بنەڕەتیدا کارتێکەرییەکی بڕیاردەریان لەسەر سازبوون و ئاراستەکردنی کەسایەتیی منداڵاندا هەیە و دواجار خوێندکاران، بە پلەی یەکەم، بەرهەمی ئەو دەقانەن کە دەیانخوێنن. دوای خوێندنەوەی وردی کتێبەکانی قۆناغی خوێندنی بنەڕەتی، بەو ئاکامە گەیشتم کە پرسی سەرەکیتر لەم پەیوەندییەدا ئاستی زۆر نزم و شێواوی ڕێزمانی و ڕێنووسی ئەو کتێبانەیە کە کارتێکەرییەکی یەکجار تێکدەرانەی لەسەر توانای تێگەیشتنی خوێندکاران دەبێت. لە ئاکامدا بڕیارم دا لەبەر گرنگی ئەم بابەتە، بەشی یەکەمی لێکۆڵینەوەکە تەرخان کەم بە لایەنی شێوازی، ڕێنووسی و ڕێزمانیی کتێبەکان و بەشی ناسنامەی نەتەوەیی و جێندەری باسەکە بکەمە هەوێنی لێکۆڵینەوە و وتارێکی تر.

بەشی داگرتن

دوایین بلاوکراوەکان

رووداوەکان