دەرووندروستی لە شاری هەولێر


د. رێدار محمدامین , , پرسە کۆمەڵایەتییەکان



١- پێشەکی

ئەمه‌ كورتەی ڕاپۆرتێکە کە دەرئەنجامە سەرەكییەكانی لێكۆلینەوەیەك لە سەر نەخۆشیەکانی دڵەڕاوکێ و خەمۆکیی لە شاری هەولێر دەخاتە ڕوو كە لە لایەن ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان ـ كوردستان ئامادە كراوە. دەرئەنجامەكانی لێكۆلینەوەكە لە سەر بنەمای زانستینە و پشت دەبه‌ستن بە توێژینەوەی مەیدانی، وەكو: ڕاپرسی و چاوپێكەوتن، سازكردنی سمینار و گفتوگۆ كردن لە گەڵ شارەزایانی بواری تەندروستی.

ئامانجی سەرەكی ئەم لێكۆڵینەوە بۆ ئه‌وه‌بوو كەموكوڕیەكانی بواری دەروندروستی ئاماژەی پێ بکرێ و هەڵبسەنگێندرێ و خزمەتگوزاریەکانی دەروندروستی لە ڕووی چەندێتی و چۆنێتیشه‌وه‌ باس بکرێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵماندا رێژەی نەخۆشیە دەرونییەکان و بە تایبەتیش دڵەڕاوکێ و خەمۆکی لە شاری هەولێردا بخەینە ڕوو.

 

*

بەشی داگرتن

دوایین بلاوکراوەکان

رووداوەکان