بنەما سەرەکییەکانی کێشەی ئێزیدییان لە کوردستان و عێڕاق کارەساتی شەنگال وەک نموونە


ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان , , سیاسەت



نەما سەرەکییەکانی کێشەی ئێزیدییان لە کوردستان و عێڕاق کارەساتی شەنگال وەک نموونە

لێکۆڵینەوەی ئەنستیتیۆی توێژینەوە و گەشەپێدان. ک2/ 2015

مه‌به‌ست:

 ئه‌و سه‌میناره‌ لێكۆڵینه‌وه‌یە، له‌ مێژووی كارگێڕیی ناوچه‌ی ئێزیدییه‌كان، به‌ تایبه‌تیش شاری شه‌نگال. هه‌روه‌ها بیركردنه‌وەیە،‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی، له‌ په‌یوه‌ندی نێوان پێكهاته‌ی ئێزیدی وه‌ك كورد، له‌گه‌ڵ بەشەکەی دیکەی دانیشتوانی كوردستانی بەتایبەتی كوردی موسوڵمان، هه‌یانه‌. ئەم توێژینەوەیە له‌سه‌ر ئه‌و كه‌م و كوڕیانه‌ی كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانی كوردستان، له‌ وه‌رگرتن و مامەڵەکردن لەگەڵ ئێزیدییه كوردەکان، به‌ درێژایی مێژوو هه‌یانبووه‌، چ كاردانه‌وه‌یه‌كی، له‌سه‌ر كاره‌ساته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌ی شه‌نگالدا(پەلاماری داعش ئاب/٢٠١٤) هه‌بووه‌.

ئەم بەشانە لەخۆدەگرێت:

١-لایەنی دەروونی

٢-سیستمی کارگێڕیی داهاتوو

٣-لایەنی دەستوورییو مادەی ١٤٠

 

كۆمه‌ڵگه‌ی خۆجێیی ئێزیدی، به‌ زمان و نه‌ته‌وه‌ كوردن به‌ڵام خاوه‌نی دینی تایبه‌تی خۆیانن. ئه‌م دینه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك لقێك نییه‌ له‌ دینی ئیسلام، هیچ تێكه‌ڵاویه‌كی له‌گه‌ڵ دینی ئیسلام نیە. دینی ئێزیدی وایكردووه‌، كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی بۆخۆی كۆمه‌ڵگایه‌كی داخراوبێت، به‌ تایبه‌تی به‌رانبه‌ر به‌ ژنان. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگایه‌كی داخراوه‌، به‌رانبه‌ر به‌ غه‌یره‌ ئێزیدییه‌كان. یه‌كێك له‌و دینانه‌یه‌ كه‌ به‌ ئێزیدی بوونی پەێڕەوانی دینه‌كانی تر قه‌بوڵ ناكات.كۆمه‌ڵگای ئێزیدی، مێژووی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. ئه‌م مێژووه،‌ ده‌بێته‌ به‌شێك له‌ مێژووی كۆمه‌ڵگای كوردستان، به‌ڵام ئه‌و ئازارانه‌ی كه‌وا كۆمه‌ڵگای خۆجێیی ئێزیدی، به‌ درێژایی مێژوو بینیویه‌تی، ئازارێكی تایبه‌تییه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ دینی ئه‌وانه‌وه‌ هه‌یه‌. ئێزیدییه‌كان به‌ درێژایی مێژوو، كه‌وتوونه‌ته‌ به‌ر په‌لاماری موسڵمانانی ده‌ورووبه‌ری خۆیان. به‌ گوێره‌ی ئه‌و مێژووه‌ی، ‌ له‌ ده‌قه‌ پیرۆزه‌كانی دینی ئێزیدی ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌، ته‌نیا ئه‌و فه‌رمانه‌ی دوایی كه‌ داعش كردوویه‌تی به‌ ده‌ستی كورد نه‌بووه‌، ئەگینا هه‌موو فه‌رمانه‌كانی پێشوو كه‌ له‌ مێژوودا به‌سه‌ر ئێزیدیان هاتووه‌ و تێیدا كۆمه‌ڵكوژ كراون، له‌ ناوچه‌كانی خۆیان ڕاگوێزراون، ژن و منداڵیان به‌ دیل بردراوه،‌ هه‌مووی به‌ ده‌ستی خێڵ و میره‌ كورده‌كانی موسڵمان بووه‌. كه‌واته‌ كێشه‌یه‌كی دینی، بووه‌ به‌ كێشه‌یه‌كی مه‌عریفی، واته‌ ڕوانگه‌ و تێڕوانینی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆجێیی ئێزیدی، به‌رانبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵگای گشتی كوردستان دروست ده‌كات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌میشه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانی به‌ هه‌ڕه‌شه‌ زانیوه‌ بۆ سه‌ر خۆی. له‌ پێناوی خۆپاراستندا له‌ ناوچه‌كانی خۆیان، خۆیان حه‌شارداوه‌، ئه‌وەندەی لوابێت، په‌ڕه‌وییان له‌ شێوازی "ته‌قییه‌"كردن كردووه‌. واته‌ خۆ دوور گرتن و شاردنه‌وه‌ی بیروڕاكانیان، له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی ئێزیدیاتی، ئه‌وه‌نده‌ی كرابێ خۆنیشاندانیان وه‌ك موسڵمانێك، په‌یڕه‌و كردووه‌.

 

بەشی داگرتن

دوایین بلاوکراوەکان

رووداوەکان