کاریگەریی ڕاگەیاندن بۆ سەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم

کاریگەریی ڕاگەیاندن بۆ سەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم


سەرۆ قادر , , فەرهەنگ و ئیتنیستی



ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٠/١٠/٦ ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدانی کوردستان IRDK سەمینارێکی لە بارەی (کاریگەری و بەکارھێنانی ڕاگەیاندن بۆ سەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم) لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە لەشاری ھەولێر بەڕێوەبرد.

سەمینار بە سەرپەرشتیی بەرپرسی گشتیی ئەنستیتۆ (سەرۆ قادر) و بە بەشداری کاربەدەستانی حکومی و توێژەران و میدیاکاران (دڵشاد میران، د.عەبدولکەریم خەسرۆ، حوسێن کوردنەژاد، د.جوتیار عادل، شوان محەمەد، شاخەوان دەلۆ) دەستیپێکرد.

لە قسەی بەشێک لە میوانان تاوتوێی ڕەوشی میدیای کوردی و ئاراستەی گووتارەکەی کرا و گرنگییەکەشی لەم کاتەدا بۆ ناوچە کوردستانییە داگیرکراوەکان و عێراق ڕوونکرایەوە. بەتایبەت لە جیاوازیی ئەو گوتارە میدیاییە بە پێی بارودۆخی دیموگرافی و ڕەوشی سیاسیی ناوچە داگیرکراوەکان.

لە بەشێکی دیکەی سەمیناردا کەلێن و کێماسییە میدیاییەکانی ھەرێمی کوردستان ڕووەو ناوچە داگیرکراوەکان ڕوونکرایەوە و لایەنی بەجیھانیکردنی ئەو پەیامە میدییانەش بەپێویست زانرا. جەختیش لەوە کرایەوە کە گوتاری میدیایی کوردستان پێویستە لە پەرتوبڵاوی ڕزگاربکرێت و بە فەلسەفەیەکی میدیایی و پڕۆژەیەکی ڕێکخراوەوە ببەسترێتەوە.

لە کۆتایی سەمیناردا کۆمەڵێک بۆچوون و پێشنیاز بۆ گۆڕانکاریکردن لە ئامانج و گووتاری میدیای ھەرێم لەسەر ناوچە داگیرکراوەکان خرایەڕوو.