‎چله‌ی ماته‌مینی د.له‌تیف واحید به‌ڕێوه‌چوو

‎چله‌ی ماته‌مینی د.له‌تیف واحید به‌ڕێوه‌چوو


ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان , , ئابوری و دارایی



 

.‎ئه‌مڕۆ ٢٠١٩/١١/١٢ چله‌ی ماته‌مینی و تاسه‌باری، بۆ پ.د. له‌تیف واحید له‌ ئه‌نستیتۆی ‌توێژینە‌وه‌ و گه‌شه‌پێدان - کوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی هاوسه‌ری كۆچكردوو و ده‌سته‌بژێری ئه‌کادیمی و توێژه‌ران به‌ڕێوه‌چوو 

‎له‌م یادمه‌راسیمه‌دا، جگه‌ له‌ تازه‌کردنه‌وه‌ی هاوخه‌می و سۆز بۆ ڕۆحی کۆچکردوو، له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ تیشک خرایه‌ سه‌ر به‌شێک له‌ ژیان و چالاکی و هه‌وڵه‌ زانستییه‌کانی د.له‌تیف واحید که‌ له‌ بواری زانستی ئابوری و له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌نستیتۆدا وه‌کو خزمه‌ت پێشکه‌شی کردووه‌ 

چل ڕۆژ زیاتر بە‌ر لە‌مڕۆ لە‌ ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠١٩/١٠/٣ پ.د.لەتیف واحید، پسپۆر لە بواری ئابوری و هاوكاری سەرەكی ئەنستیتۆ، كۆچی دوایی كرد