هەڵسەنگاندنی پرۆژەی چاکسازیی ئابوریی کوردستان لە ژێر ڕێنماییەکانی بانکی جیهانی

هەڵسەنگاندنی پرۆژەی چاکسازیی ئابوریی کوردستان لە ژێر ڕێنماییەکانی بانکی جیهانی


د. لەتیف واحید , , ئابوری و دارایی



بەرنامەی چاکسازی ئابوری کوردستان لە ژێر ڕێنماییەکانی بانکی جیهانی بەرنامەیەکی دیکەیە لە ڕیزی ئەو بەرنامە چاکسازیانەی تا ئێستا خراونەتە ڕوو بۆ دەربازبوون لەو قەیرانی ئابوری و داراییەی هەرێمی کوردستانی پێدا تێپەڕ دەبێت. جیاوازی ئەم پرۆژەیە لەگەڵ پرۆژەکانی پێشووی دیکە، سیفەتی گشتگیریەکەیەتی کە هەموو لایەنەکانی ئابوری و دارایی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

بانکی جیهانی (The World Bank) لە مەڕ ڕێنماییکردنی وڵاتانی هەژاردا مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە. زۆربەی جار ڕێنماییەکان و مەرجەکانی یارمەتیدانی وڵاتانی هەژار، دووبارە بوونەتەوە. بۆیە جێگەی سەرسوڕمان نیە کە ڕێنماییەکانیان بۆ هەریمی کوردستان لەو چوارچێوەیە دەرنەچێت. 

 

Related Gallery

پەیوەندیدار وتار