ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان بەهۆی كۆچی دوایی د.لەتیف واحید تاسەبارە

ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان بەهۆی كۆچی دوایی د.لەتیف واحید تاسەبارە


د. لەتیف واحید , , ئابوری و دارایی



 

 

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3/10/2019 پ.د.لەتیف واحید، پسپۆر لە بواری ئابوری و هاوكاری سەرەكی ئەنستیتۆ، كۆچی دوایی كرد.

 

بەرپرسی گشتیی ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان- كوردستان IRDK (سەرۆ قادر)، بەهۆی ئەو ڕووداوەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆی بەناوی گشت ئەندامانی ئەنستیتۆوە بۆ بنەماڵەی كۆچكردوو ڕاگەیاندووە، ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی.

 

بۆ کۆچی دوایی دکتۆر لەتیف واحید، زۆر بە داخەوەین. ئەو پڕۆفیسۆری ئابووری بوو، خاوەنی شارەزاییەكی دۆڵەمەند بوو لە بواری خۆیدا. لە چەندین ساڵی ڕابردوودا هاوکاری ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان -کوردستانIRDK بوو. چەندین توێژینەوە و سەمیناری لە ئەنستیتۆیەکەمان پێشکەشکردووە. یادی پڕۆفیسۆر لەتیف واحید لای هاوکارەکانمان بە زیندوویی دەمێنێتەوە و هاندەر دەبێ بۆ کارکردنی زانستییانەی بەردەوام لە پێناوی دۆزینەوەی ڕێبازێکی گونجاو بۆ گەشانەوە و پەرەپێدانی ئابووری کوردستان. سەرەخۆشیمان لە عاسیەخانی هاوسەری دەکەین.

 

ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان_ کوردستانIRDK