لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ژینگە و ئەو گۆڕانکارییانەی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان کە بەسەر خاکدا دێن

لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ژینگە و ئەو گۆڕانکارییانەی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان کە بەسەر خاکدا دێن


محەمەد ئایدن , , ئابوری و دارایی



ڕۆژی ٢٩/٩/٢٠١٦ پ.د. (محەمەد ئایدن) لەسەر داوەتی ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان ـ کوردستان، لێکۆڵینەوەیەکی خۆی لەسەر ژینگە و ئەو گۆڕانکارییانەی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان کە بەسەر خاکدا دێن پێشکەش کرد.
لە سەمینارەکەدا بە دوورودرێژی باسی لەوە کرد کە چۆن دەکرێ بەرەنگاری لایەنە نەرێنییەکانی ژینگە ببینەوە بۆ ئەوەی دارستان و کشتوکاڵێکی بەپیت لە ناوچەکە هەبێت، بەتایبەتیش لە کوردستاندا، ئەم بابەتە گفتوگۆیەکی باشی لەسەر کرا. شایانی باسە بەڕێز ئیسماعیل بێشکچی سەرۆکی وەقفی بێشکچی لە ئەنقەرە لە دانیشتنەکەدا بەشداربوو و بەم بۆنەوە سەردانی ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان ـ کوردستانی کرد.
پرۆفیسۆر دکتۆر محەمەد ئایدن لەدایک بووی  ساڵى ١٩٥٥ى شاری قارسی باکوری کوردستانە و  ئێستا دانیشتووی ئەنقەرەیە لە تورکیا.
بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرای لە زانکۆی چوکۆرۆڤا لە تورکیا بەدەست هێناوە.