پەیوەندی و كاریگەری بە دەوڵەت بوونی كوردستان لەسەر مافەكانی مرۆڤ

پەیوەندی و كاریگەری بە دەوڵەت بوونی كوردستان لەسەر مافەكانی مرۆڤ


كرمانج عوسمان , , سیاسەت



زۆر جار باس لە پەیوەندی نێوان مافەكانی مرۆڤ و پرسی بە دەوڵەت بوون كراوە لەو روانگەی كەوا مافی بە دەولەت بوون زامن كراوە لە مافەكانی مرۆڤ و مافی چارەی خۆنوسین مافی رەوای كوردانە، بەلام لیرەدا ئیمە لە روانگەیەكی تر ئاماژەمان بۆ پەیوەندی نیوان مافی مرۆڤ و پرسی بە دەولەت بوون كردوە لە رووی ئەوەی ئایا تا چەند بە دەولەت بوون خزمەت بە كوردستان دەكات تاوەكو مافەكانی مرۆڤی خۆەی زامن بكات بە تایبەتی لە گەیاندنی كەیسی جینۆساید بە نیوەندە نیودەولەتیەكان. چونكە دەولەت نەبوونی كوردستان لەمپەرە لەبەرامبەر ئەوەی كوردستان سوود لە زۆر لە پەیماننامە نیودەولەتیەكان وەرنەگریت بۆ نموونە پەیماننامەی رۆمای سالی 1998 و دادگا نیودەولەتیەكان، بۆیە بەدەولەت بوون زۆر دەرگای جیهانی مافەكانی مرۆڤ بۆ كوردستان واڵا دەكات، لەلایەكی تر هەموو ئەو پیشكەوتنانەی لە رووی مافەكانی مرۆڤ هاتۆتە كایەوە لە كوردستان لە بوارە جیا جیاكانی مافی مرۆڤ لە ریگای راپۆرتە نیودەولەتیەكان بە ناوی كۆماری عیراق بەرزدەكریتەوە بۆ نیوەندەكان چونگە ئیمە دەولەت نین، بۆیە عیراق ئەو دەسكەوتانە بۆ خۆی هەژمار دەكات، واتە بە دەولەت بوونی كوردستان بەشیكە لە ناسنامەی مافەكانی مرۆڤی كوردستان

Related Gallery

پەیوەندیدار وتار