Reader General

سەرۆ قادر


سەرۆ قادر , , سیاسەت



 


سەرۆ قادر

بەڕێوەبەری ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان - كوردستان

 من له‌ ساڵی 1960 له‌ شاری رانیه‌ له‌دایكبووم. باوكم قادری مام عه‌لی
جووتیار بوو، دایكم مریه‌م مه‌لا ئه‌سعه‌د له‌ خێزانێكی ئاینی بوو. ئه‌وكات هه‌ردووكیان
نه‌خوێنده‌وار بوون به‌ڵام له‌ ته‌مه‌نی چل ساڵییاندا هه‌ردووكیان له‌ ئاواره‌یی
خۆیان فێری خوێنده‌واری كرد.
باوكم له‌ ساڵی 1961 بووه‌ پێشمه‌رگه‌ و ماڵی گواستۆته‌وه‌ ده‌شتی
بیتوێن و له‌ گوندی میراوا نیشته‌جێ‌ بوو. من له‌ ته‌مه‌نێكی بچووكدا نێردرامه‌
حوجره‌ و دوو ساڵا سوخته‌ بووم. دوایی خۆم چووم ناوم له‌ قوتابخانه‌ی سه‌روچاوه‌
نووسی. خوێندنم به‌ پچڕپچڕی ته‌واو كردووه‌. ساڵی 1974 ئاواره‌ی ئێران بووین و تا
ساڵی 1991 له‌ راپه‌ڕیندا گه‌ڕامه‌وه‌ كوردستان.
له‌ ساڵی 1981 له‌ ئێران بوومه‌ ئه‌ندامی حزبی شیوعی عێڕاق و سه‌رپه‌رشتی
رێكخراوی حزبی ناوبراوم له‌ ناو كورده‌ ئاواره‌كان ده‌كرد. ساڵی 1984 بوومه‌ پێشمه‌رگه‌
و له‌ راگه‌یاندنی ناوه‌ندی هه‌مان حزب ده‌ستبه‌كار بووم. هه‌ر له‌ شاخ ئه‌ندامی
كۆمه‌ڵه‌ی نووسه‌رانی كوردستان و یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد بووم.
ساڵی 1991 له‌ حزبی شیوعی وازمهێنا و ساڵی 1993 چوومه‌ ناو پارتی
دیموكراتی كوردستان. ساڵی 1994 ده‌زگای راگه‌یاندن و رۆشنبیریی (گوڵان)م دامه‌زراند. ساڵی
2004 به‌رپرسێتی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستانم وه‌رگرت.
ئه‌و ده‌زگا رۆشنبیری و راگه‌یاندنانه‌ی به‌ سه‌رپه‌رشتی من دامه‌زراون
ئه‌مانه‌ن:
1-  گۆڤاری گوڵان
 2- ته‌له‌فزیۆنی
گوڵان
3-  رادیۆ گوڵان
4-  گۆڤاری رامان
5-  گۆڤاری گولان العربی
6-  گۆڤاری گوڵان (كرمانجی به‌ پیتی لاتینی)
7-  رۆژنامه‌ی ئێواره‌ گوڵان
8-  ده‌زگای بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی گوڵان
9-  ته‌له‌فزیۆنی سه‌ته‌لایتی زاگرۆس
10-  رادیۆ زاگرۆس
11-  گۆڤاری الصوت الاخر
12-  گۆڤاری ستایل
13-  رۆژنامه‌ی هه‌ولێر
14-  ته‌له‌فزیۆنی سلێمانی
15-  رادیۆ سلێمانی
16-  ته‌له‌فزیۆن و رادیۆی بابه‌ گوڕگوڕ
17-  چاپخانه‌ی موكریان
18-  چاپخانه‌ی خانی
19-  میدیا سه‌نته‌ری هه‌ولێر
200-  ئاژانسی په‌یامنێر

21- بە ڕۆژانە كردنی ڕۆژنامەی (ئەڤرۆ)